سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ماڵئاوایی له‌ كونسوڵى گشتیى ئیمارات ده‌كات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كونسوڵى گشتیى ئیمارات لە هەولێر كرد و ستایشی ڕۆڵیانی كرد لە برەودان بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیمارات.

به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (10/تشرینی دووەم/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە  ئه‌حمه‌د ئه‌لزاهرى، كونسوڵى گشتیى ئیماراتی له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، له‌ كۆبوونەوەكەدا سوپاسى كۆنسوڵی ئیماراتی كرد، كە ڕۆڵى هەبووە "له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى داهاتوویدا بۆ خواست."

 

لاى خۆیه‌وه‌ كونسوڵى گشتیى ئیمارات، "خۆشحاڵیى خۆى به‌ كاركردنى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش به‌ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ پشتگیرى و هاوكارییان له‌ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌یدا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین