پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو بۆ جاری سێیەم بۆ پەرلەمانی عێراق کاندید دەکرێت کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

جەمال کۆچەر پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق بۆ جاری سێیەمە بۆ پەرلەمانی عێراق کاندید دەکرێت و لە لێدوانێکی تایبەت بۆ "نوچەنێت" هۆکاری نەبوونی لیستی یەکگرتوو روون دەکاتەوە.

ئەمرۆ شەممە یه‌كی ئایار، بەپێ زانیاریەکان ئاشکرا بووه‌ کە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هیچ لیستێکی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی عێراق نییە. جەمال کۆچەر، پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی بۆ "نوچەنێت" هۆکارەکەی روونکردەوە گووتی، "ئێمە سەربەخۆ هاتووین، هەریەك هەرچۆن حەزی لێیە وا دابەزیوە. یەکگرتوو وەکو حزب لە کۆنگرە بریاری داوە زیاتر گرنگی بە بواری بانگه‌واز دەدات لە سیاسەت،  ئیشکردنی ناوخۆیه‌ زیاتر لە دەرەوە، ئیتر لەسەر ئەم بنەمایە رێكخستن لەگەڵ ئەوەبوو کە لەگەڵ ئەم هەڵبژاردنە نەبین، چونکە لە لایەك ساختەكردن  زۆر دەکرێت لە لایەکی تریش حزب بریاری وابوو".

جیا لەوەش یەکگرتوو بریاری داوە پاڵپشتی لە شەش کاندید بکات کە یەکێکیان جەمال کۆچەره‌ و دوو خوله‌ ئەندام پەرلەمانی عێراقە، جەمال کۆچەر ئەو زانیارییه‌ی پشتراستکردەوە و گووتی، "راسته‌ بۆ جاری سێیەمە کە من كاندید کراوم".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین