سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی تورکیا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبووەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا هه‌ردوولا، "دەربارەی دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیییەکان، بیروڕایان گۆڕییەوە."

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/6/4) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد. بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا، "پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخی سیاسیی عێراق و پەرەپێدانی هاوکاریی دوو لایەنە، بەتایبەت لە بوارى ئابووری و بازرگانیدا، تاوتوێ کرا. له‌مباره‌يه‌وه‌ جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی لە پێناو پاراستنی ئارامى و سەقامگیری کردەوە."

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هه‌ردوولا، "دەربارەی دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیییەکان، بیروڕایان گۆڕییەوە، هەروەها دیالۆگ و لێکگەیشتنى هەولێر ـ بەغدايان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، به‌ پێويست زانى."

هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە، "پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ تورکیا، دوایين پێشهاتە هەرێمییەکان و دۆخی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. تيايدا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشە و ناکۆکییەکان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیرى."

هاوكات جێگەی ئاماژەپێدانە، له‌و کۆبوونەوەیەدا ئەرمان تۆپچو، كونسوڵى گشتيى توركیا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین