سەرۆک نێچێرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان هاوبەشی بەهێزتری خۆی لەگەڵ تورکیادا بەرز دەنرخێنێت
نوچە نێت:
ڕۆژی چوارشەممە (2026/07/15) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە پلاتفۆڕمی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە و نووسیویەتی، "لە دەیەمین ساڵیادی ڕۆژی دیموکراسی و یەکێتیی نیشتیمانیی (15)ـی تەمووزدا، بەڕێزەوە یادی ئەو کەسانە دەکەینەوە کە گیانی خۆیان لە پێناو بەرگریکردن لە دیموکراسی و سیستەمی دەستووریی تورکیادا بەخت کرد. لەم ڕۆژە یادکردنەوەیەدا، هاوسۆزیی خۆمان بۆ گەلی تورکیا ڕادەگەیێنین".
هاوکات لە بەشێكی دیکەی پەیامەکە، سەرۆک نێچێرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، "لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا، تورکیا لەژێر سەرکردایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغاندا گۆڕانکاریی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و ڕۆڵی خۆی وەک هێزێکی پێشەنگی ناوچەیی بەهێزتر کردووە، هەروەها گەشەپێدانی ئابووریی، ژێرخان و کاریگەریی نێودەوڵەتیی خۆی بەرەوپێش بردووە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە، هەرێمی کوردستان هاوبەشیی بەهێزتری خۆی لەگەڵ تورکیادا بەرز دەنرخێنێت و پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ تورکیادا پەرەپێدەدا و پابەندە بە زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاوکارییەکانی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و کۆماری تورکیا، لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتیی، سەقامگیری و خۆشگوزەرانیی هاوبەش لە ناوچەکەدا.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment