باڵیۆزی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی ڕۆڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەکات
نوچە نێت:
ڕۆژی شەممە (29/8/2026) ئیبراهیم عولابی باڵیۆزی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، سەردانەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دیمەشق سەردانێکی مێژوویی بوو، چونکە دوای سەردانەکە، ئەحمەد ئەلشەرح سەرۆکی سووریا بە زمانی کوردی (کرمانجیی باکوور) تویتێکی بڵاوکردەوە و کە بێگومان هیچ سەرۆکێکی سووریا کاری وا ناکات و تەنانەت لە کۆمکاری عەرەبیشدا شتی وا ڕووی نەداوە. کەواتە ئەمە ساتێکی گەورەیە و هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگ و ئەرێنی گێڕا لە ئاسانکاری نێوەندگیریدا لە ڕوونکردنەوەی بارودۆخەکە و ئەو بەرەوپێشچوونانەی ڕوودەدەن، هاوپەیمانەکان کێن و دوژمنەکانیش کێن، بۆیە بە بەشداری هەرێمی كوردستان لەم پڕۆسەیەدا هێزەکانی هەسەدە تێگەیشتن کە مافەکانیان دەستەبەرن و پێویست ناکات دڵۆپە خوێنێکیش بڕژێن.
جێگەی باسە، لە کۆبوونەوەی سەرۆک نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرح سەرۆکی سووریا، هەردوولا بەیەکەوە "بيروڕايان ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە، گۆڕيیه‌وه و داكۆكييان له بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری، فراوانکردنی هاريکاری هەرێمی و چارەسەرکردنی ئاشتييانه‌ى کێشەکان کردەوە" و جەختیان لەوە کردەوە "كه له سوورياى نوێ‌دا مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها سه‌رۆك ئه‌لشه‌رع سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ پێشوازى و حه‌واندنه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى سووريا له كاتى شه‌ڕدا و ڕايگه‌ياند سووريا به بایه‌خه‌وه له ڕۆڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت."
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتی، لە کۆبوونەوەکەدا "سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ستايشى ڕۆڵى سه‌رۆكى سوورياى كرد بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى له بواره جياكاندا له سووريا به‌ده‌ست هاتوون، هه‌روه‌ها بۆ ئاماده‌يى و ڕۆڵى سووريا له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تی" هەر لەم کۆبوونەوەیەشدا "چەند پرسێکی دیکەی جێی بايه‌خ و بەرژەوەندیی هاوبەش، تاوتوێ کران."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment