سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی یەکێتیی ئەوروپا دەکات
نوچە نێت:
ڕۆژی یەکشەممە (2026/08/30) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، پێشوازیی لە کلیمێنس زێمتنەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، شتیڤان ڤێنت، بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەولێر ئامادەی بوو، "سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕۆڵ و پشتیوانیی بەردەوامی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە". هەروەها وێڕای پشتگیریی، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ڤێنت کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لە بەرامبەردا زێمتنەر جەختی کردەوە کە، "یەکێتیی ئەوروپا پابەندی پشتگیری و هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستانە". هاوکات خوازیاری برەودانی زیاترە بە پەیوەندییەکان و لە هەموو بوارەکاندا بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانیان.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، دۆخی ناوخۆی عێەاق و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، تاوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment