مەزڵووم عەبدی: ناساندنی زمانی کوردی لە ناوەندەکانی خوێندن هەنگاوێکی مێژووییە
نوچە نێت:
ڕۆژی شەممە (5/9/2026) مەزڵووم عەبدی، ڕاوێژکاری ئێستای سەرۆکی سووریا ڕایگەیاند، ئامانجی کورد لە سووریا دروستکردنی قەوارەیەکی جیاواز نییە، بەڵکو دەیانەوێت بە ناسنامەی تایبەتی خۆیانەوە یەکێک بن لە پێکهاتە دامەزرێنەرەکانی وڵات، بۆیەشە لەلای ئێمە زمانی کوردی هێڵی سوورە و دەبێت مافەکانی کورد لە دەستووری نوێدا بە پارێزبەندییەکی یاسایی جێگیر بکرێن. هەروەها لەبارەی دەستبەکاربوونیشیەوە ئاماژەی بەوەدا، تائێستا بە فەرمی وەک ڕاوێژکاری ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا دەستبەکار نەبووە، بەڵکو دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی تێکەڵکردنی هەسەدە بە دامەزراوەکانی دەوڵەت، لە دیمەشق دەستبەکار دەبێت، کە یەکێک لە ئەرکەکانی تایبەت دەبێت بە دۆسیەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا. ڕاشیگەیاند، کە ئیلهام ئەحمەد، بە مەرسومێکی کۆماری وەک ئەندامی پەرلەمانی سووریا دیاری کراوە.
ڕاوێژکاری ئێستای سەرۆکی سووریا سەبارەت بە پرسی زمانی کوردی و ئەو ناڕەزایەتییانەی لەو بارەیەوە دروست بوون، ڕوونیکردەوە، کە بڕیاری ناساندنی زمانی کوردی لە ناوەندەکانی خوێندنی حکومەتیدا هەنگاوێکی مێژووییە، هەرچەندە لەچاو سەردەمی خۆبەڕێوەبەریدا وەک پاشەکشەیەک دەبینرێت. بەڵام پشتگیری ئەو ناڕەزاییانە دەکەم لەبارەی زمانی کوردییەوە چونکە زمانی کوردی هێڵی سوورە. بۆیە دەبێت لە ماوەی دوو بۆ سێ مانگی داهاتوودا کە لیژنەی ئامادەکاری بۆ نووسینەوەی دەستوور پێکدەهێنرێت، نوێنەرانی کورد بەشدارییان پێ بکرێت بۆ ئەوەی ڕێککەوتنەکانی پێشوو بکرێنە بنەمایەک بۆ مسۆگەرکردنی مافەکانیان.
مەزڵووم عەبدی لەبارەی پرسی کورد لە تورکیا و چارەنووسی پڕۆسەی ئاشتی ئاشکرای کرد، کە ناتوانرێت پرسی کورد لە تورکیا و سووریا لەیەکتر جیابکرێنەوە، هەربۆیە پرۆسەی ئاشتیی نێوان تورکیا و عەبدوڵا ئۆجەلان کاریگەریی ئەرێنی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریاش دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەم قۆناغە نوێیەدا ئامادەیی خۆی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەنقەرە دەربڕی.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment