سەرۆک بارزانی: خۆمان نەبین کەس نامانپارێزێت
نوچە نێت:
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (2026/10/04) لە ڕێورەسمێکی تایبەتی پەیمانگەی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی ڕایگەیاند، "ئێستا پەیوەندیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی عێراق باشە و تەنیا داوای جێبەجێکردنی دەستوور دەکەین".
سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەو ڕێککەوتنە کرد، کە لە نێوان سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هادی عامری، واژۆ کراوە و جەختی کردەوە کە، ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرێت باشە، بەڵام ئەگەر جێبەجێی نەکەن، ئێمە بیر دەکەینەوە هەڵوێستی ئێمە چۆن دەبێت لەو بارەیەوە.
سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، "پەیوەندییەکانمان ئێستا باشە و ئێمە بەپێی دەستوور داوا دەکەین، داوای زیاتر ناکەین کە لە دەستووردا هاتووە و کەمتر لەوەی لە دەستووردا هاتووە قبوڵ ناکەین".
باسی لەوە کرد کە دۆخی ناوچەکەش زۆر هەستیارە و کەس نازانێت بەرەو کوێ دەچێت، "شەڕێکی گەورە لە مانگی شووباتی ڕابردوو ڕووی دا و هەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستان تا ئاستێکی زۆر لە بەڵایەکی زۆر گەورە پارێزران". هیوای خواست کە شەڕی ناوچەکە لەکۆڵ ببێتە و بە ئاشتی کۆتایی بێت.
هاوکات لەبارەی پەیوەندییەکانیش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، سەرۆک مەسعود بارزانی دەڵێت، "حەز دەکەین باشترین پەیوەندیمان هەبێت و نە دوژمنین لەگەڵ تورکیا و نە لەگەڵ ئێران و هیچ دەوڵەتێکی دیکە".
سەرۆک مەسعود بارزانی دووپاتیشی لە پێویستیی ڕۆحییەتی بڕوابەخۆبوونی تاکی کورد کردەوە و ڕایگەیاند، "ئەگەر خۆمان نەبین کەس نامانپارێزێت و پێویستە ئەو بڕوایە هەموو تاکێکی کورد دروستی بکات".

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment