گۆڕان خانه‌ى راپه‌ڕاندنى پڕكرده‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

له‌شوێنى سێ ئه‌ندامى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌مڕۆ سێ كه‌سى تر بۆ خانه‌كه‌ هه‌ڵبژێردران، ئه‌وانیش كامیل قادر و سه‌فین مه‌لاقه‌ره‌ و ئاسۆ ره‌حیم بوون.

به ‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هەریەکە لە (کامیل قادر) بۆ پۆستی (سکرتێری جڤاتی نیشتمانی) و (سەفین مەلا قەرە) بۆ پۆستى (سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان) و (ئاسۆ رەحیم) وەک (سکرتێری کاروباری باژێڕەکان) هەڵبژێردران.

ئه‌مه‌یش وه‌ك پرۆسه‌یه‌كى ته‌واوكارى خانه‌كه‌ بووه‌، چونكه‌ پێشتر سێ ئه‌ندامى ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌.

جه‌مال حاجى محه‌مه‌د سه‌رۆكى جفاتى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى گوتى، 47 كه‌س ئاماده‌ى ده‌نگدانه‌كه‌ بوون و شه‌ش كه‌س خۆیان بۆ پۆسته‌كان كاندید كردبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین