کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق کاتى پرۆسەى دەنگدان ئاشکرا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، لە ڕاگەیێندراوێکدا كاتی پرۆسەى  ده‌ستپێكردن و كۆتایی هاتنی ده‌نگدان دەخاتەڕوو و دەشڵێت، دەنگدەرانى عێراق دەبێ لەماوەى (12) کاتژمێر دەنگى خۆیان بدەن.

ئەمڕۆ سێشەممە پێنجى تشرینى یەکەمى (2021)، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لەڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، رۆژی ده‌نگدان کە دەکاتە (10) تشرینى یەکەم، ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، تەنها بۆ ماوه‌ی (12) كاتژمێر ده‌نگده‌رانى عێراق کاتیان لەبەردەستە بۆ ئەوەى‌ به‌شداری له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكەن و دەنگى خۆیان بدەن.

سەبارەت بە کاتى کردنەوەى وێستگەکانى کردنەوەى  دەنگدان، کۆمیسیۆنى باڵاى عێراق روونیدەکاتەوە، له‌ كاتژمێر (7:00)ی به‌یانی وێستگەکانى دەنگدان ده‌كرێنه‌وه‌ و هاووڵاتیان ده‌توانن ده‌نگی خۆیان بده‌ن، هەروەها کاتژمێر (6:00)ی ئێواره‌، پڕۆسه‌ی ده‌نگدان کۆتایى دێت.

جێگەى ئاماژە پێدانە، وا بڕیارە پرۆسەى دەنگدانى تایبەت لە (8)ى تشرینى یەکەم، ڕۆژى هەینى بەڕێوە بچێت، هاوکات لە (10) تشرینى یەکەم پرۆسەى دەنگدانى مەدەنى بەڕێوە دەچێت. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین