بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: له نزیکترین کاتدا، گۆڕانکاری ڕیشه‌یی ده‌كه‌ین
تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی (11/تشرینی یه‌که‌م/2021) خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه، له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ددان به شکستی بزووتنه‌وه‌که‌دا ده‌نێن و داوای لێبووردن له هه‌ڵسوڕاوان و ده‌نگده‌رانی بزووتنه‌وه‌که ده‌که‌ن، به گوته‌ی ئه‌وان، ده‌نگده‌رانییان هه‌ڵوێستییان وه‌رگرتووه و بایکۆتی ده‌نگدانییان کردووه.
خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌یاننامه‌که‌یاندا ده‌ڵێن:"لێرەوە، دوای سوپاس و پێزانینمان بۆ بانگەشەکاران و ھەڵسوڕاوانی دڵسۆز، داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین و، دان بەوەدا دەنێین کە ھەڵە و کەموکوڕی لە ئێمە بوە کە سەرەڕای هەلومەرجە بابەتیەکان بۆیە متمانەی خەڵکمان بەدەستنەھێناوە".
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ده‌ڵێن:"بە راشکاوی دەڵێین کە پێویستمان بە گۆڕانکاری و بەخۆداچونەوەی ریشەیی بزوتنەوەکە و سیاسەتەکانی ھەیە، چونکە دەنگدەرانمان ھەڵوێستیان وەرگرتوە و زۆرینەیان بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کردوە، وەکچۆن زۆرینەی ھاوڵاتیان ھەمان شتیان کردووە".
خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌رپرسیارێتی ئه‌و شکسته ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی و ڕایده‌گه‌یه‌نێت:"ئەم واقعە تاڵەش، پێویستی بە بڕیار و ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتیە، ئێمە ئامادەین ئەو بەرپرسیارێتیە لەئەستۆ بگرین و، لە نزیکترین کاتدا گۆڕانکاری ریشەیی دەکەین".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان، به یه‌ک لیست به ناوی (هاوپه‌یمانی کوردستان) به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کرد، به‌ڵام به گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامه نافه‌رمییانه‌ی بڵاوکراونه‌ته‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ کورسییه‌کی به‌ده‌ست نه‌هێناوه.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment