کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ژمارەى تانە و سکاڵاکان ئاشکرا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایدەگەیێنێت، تا ئێستا زیاتر لە (350) تانە و سکاڵا لەسەر ئەنجامە بەراییەکانى هەڵبژاردنە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق تۆمارکراون تۆمارکراون.

ئەمڕۆ شەممە (16)ى تشرینى یەکەمى (2021)، هیمان تەحسین بەگ،  بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە رۆژی هەڵبژاردنەکاندا تا ئێستا (375) تانە لە ئەنجامەکان دراون و (58) سکاڵاش تۆمارکراوە.

ئەگەرچى تا ئێستا ئەنجامى تانە و سکاڵاکان یەکلایی نەبۆتەوە، بەڵام بە وتەى هیمان تەحسین بەگ، سەرجەم سکاڵاکان پلەبەند دەکرێن بە پێى ڕەنگەکانى (زەرد، سەوز، سوور)، ئەوەشى کە کاریگەرى دەبێ لەسەر ئەنجامە بەراییەکان سوورەکانن.

دەشڵێت، هێشتا ژمارەى سکاڵا سوورەکان دیار نییە ژمارەیان چەندە، چونکە لە قۆناغی پلەبەندکردندایە.

جێگەى ئاماژە پێدانە، دوێنێ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و پلاسخارت نوێنەرى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوونەوە، کە تێیدا هەردوولا داوایان کرد پێویستە تانە و سکاڵاکان بەپێى ڕێکارە یاساییەکان یەکلایی بکرێنەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین