وەزارەتى شارەوانى زیاتر لە شەش هەزار پاشماوە ئاژەڵى قوربانى کۆدەکاتەوە تەندرووستی

نوچەنێت:

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان، لە ماوەى چوار ڕۆژى جەژنى قوربان، تەنیا لە سنوورى سەرۆکایەتیى شارەوانى هەولێر، "6 هەزار و 360 تۆن پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی و خاشاک کۆکرایەوە."

ئەمڕۆ شەممە (یەکى/تەمووز/2023) وەزارەتى شارەوانى بڵاویکردەوە، "لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێردا لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا، شەش هەزار و 360 تۆن پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی و خۆڵ و خاشاکی ماڵان کۆکرایەوە و چارەسەر کرا."

هەروەها ئاماژە بەوەدەکات، بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، تایبەت بە کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی ماڵان و پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی بۆ هەر چوار ڕۆژی جەژنی قوربان، لەو چوار ڕۆژەی جەژندا تەنیا لە سەنتەری شاری هەولێر 560 تۆن پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی کۆکرایەوە و هەڵگیرا و خاوێن کرایەوە.

هاوکات دەشڵێت، سەبارەت کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی ماڵانیش زیاتر "لە 5800 تۆن کۆکراوەتەوە و دواتر پاشماوە و خۆڵ و خاشاک بۆ شوێنی تایبەت، گواستراوەتەوە و چارەسەر کراوە."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین