قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر ژمارەیەک مەمکەشیری ساختەدا دەگرێت تەندرووستی

نوچەنێت:

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرای دەکات، دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆری مەمەشیردا گرتووە، بەھۆی ئەوەی ساختەکراون و زیان بەتەندروستی منداڵ دەگەیێنێت.

ڕۆژی سێشەممە (31/تشرینی یەکەم/2023) قائیمقمیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەھۆی دەستکاریکردنی قەبارە و پلەبەندی و ژمارەی سەر ئەو مەمکەشیرانەی کە شیری منداڵی تیادا دەگیرێتەوە، لیژنەی ھاوبەشەی تەندروستی قائیمقامیەتی سلێمانی، دەستبەسەر ژمارەیەکی زۆر مەمکە شیری ساختەکراودا دەگرێت، کە لە ئەگەری بەکارھێنانیدا کێشەی تەندروستی دروست دەکات و کاریگەری نەرێنی دەخاتە سەر گەشەی منداڵ و بەتایبەتیش کۆئەندامی ھەرس.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیێندراوەکەدا زیاتر ڕوونیدەکاتەوە و دەڵێت، ئەو مەمکە شیرەی لیژنەکە دەستی بەسەردا گرتوە، ساختەکراوی مارکەی (AVENT)ی جیھانییە، کە لەبری (ML30) ئاو بۆ گرتنەوەی شیر تەنھا (ML15) دەگرێت، کە ئەمەش زیان بە تەندروستی منداڵ دەگەیەنێت.

ھەروەھا ئەوەشی خستەڕوو، کەمکردنەوەی ئەوبڕە ئاوە بۆ گرتنەوەی شیری منداڵ وادەکات کە پێکھاتەکانی شیرەکە بەباشی نەتوێتەوە، کاتێکیش منداڵەکە دەیخوات لەوانەیە ببێتە ھۆی دروستبوونی غازاتی ناوسک و دواتریش کێشەی تەندروستی بۆ ریخۆڵە و گەدە دروست بکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین