پزیشکانى سلێمانى لەحاڵەتێکی دەگمەندا ژیانی گەنجێکی تەمەن (۲۱) ساڵیان ڕزگارکرد تەندرووستی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیى تەندروستى سلێمانى بڵاویکردەوە، دواى كاتژمێر نەشتەرگەرى بۆ گەنجێکى تەمەن (21) ساڵ، بە هۆى خواردنى موویەکى زۆر، توانرا ژیانى ڕزگار بکرێ

ئەمڕۆ شەممە (29/تەمموز/2023) بەڕێوەبەرایەتی گشتیى تەندروستى سلێمانى ڕایگەیاند، "دوای گەیاندنی گەنجێکی تەمەن (۲۱) ساڵ بەبەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار و تێکچونی باری تەندروستی، بۆ دیاریکردنی حاڵەتەکەی لەلایەن پزیشکانەوە بڕیاردرا، کە کرداری هەناوبینی گەدەی بۆ ئەنجام بدرێت بۆیە لەلایەن پزشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرسی جگەری فێرکاری حاڵەتەکەی دیاری دەکرێت کەبریتیە لەگیرانی گەدەی نەخۆشەکە بەهۆی بوونی مووی قژ لەناو گەدەیدا."

تەندروستى سلێمانى زیاتر ڕوونیدەکاتەوە و دەڵێت، "بەهۆی زۆری بوونی موو ناتوانرێت بەئامێری هەناوبینی هەمووی دەربهێنرێت دەبێت ڵەماوەیەکی کەمدا نەشەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت بەشی ئیشکگری نەشتەرگەری لەفریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار دوای (۳) کاتژمێر نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدرا توانرا ژیانی گەنجەکە ڕزگار بکرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین