وەزارەتى تەندروستى: جپسی نایتروجینی بۆ منداڵان مەترسیدارە تەندرووستی

نوچەنێت:

وەزارەتى تەندرستى هەرێمى کوردستان لە بارەى بەکارهێنانى جپسى نایتروجینى هۆشدارى دەدات و دەشڵێت، خواردنى بۆ منداڵان مەترسیدارە.

ئەمڕۆ شەممە (پێنجى/ئاب/2023) وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاگادارییەکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بەکارھێنانی جپسی نایتروجینی بە بەکارھێنانی گاز و شلەی نایترۆجین و بوونی دووکەڵێکی سارد لەناو دەم لەکاتی خواردنی بەتایبەتی لەلایەن منداڵان قەدەغەکراوە و ڕێگەپێدراو نيیە."

وەزارەتى تەندروستى هۆشدارى دەکات و ڕایدەگەیێنێت، "مەترسی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ هەیە نابێت هیچ مارکێتێک یان ساردەمەنیەک بەکاری بهێنێت. بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی هەرشوێنێک دەگیرێتە بەر."

لە ئاگادارییەکەى وەزارەتى تەندروستییدا هاتووە، "هاووڵاتيیان لەکاتی تێبینی کردنی ئەم گازە لە جبس و خواردنی منداڵان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانی تیمەکانی چاودێری بازاڕ بکەن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین