مەتران ماربەشار: سەردانەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پەیامێکە کەفاتیکان بەگرنگییەوە لەپەیوەندییەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان دەڕوانێت میدیا

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕۆژى (13-4-2023) لە سەردانێکى فەرمى بۆ ئیتاڵیا و فاتکیان، لەگەڵ هەر یەک لە پاپا فرانسیس پاپاى فاتیکان و سەرۆک وەزیران و وەزیرى دەرەوە و بەرگریى ئیتاڵیا کۆبووەوە.

سەبارەت بە کۆبوونەوەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و پاپاى فاتیکان، مەتران مار بەشار وەردە، سەرۆکى ئىساقیفەى ئەبرەشى کلدانى لە هەولێر، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رووداو، سەبارەت کۆبوونەوەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و پاپاى فاتیکان دەڵێت، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى رۆڵى گرنگى لە پێکەوەژیانى ئایینى لە هەرێمى کوردستان هەبووە و لە سەردەمى کابینەى هەشتەم، کە ئەوکات سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بوو لە (2014) زۆر هەموو هاوکارییەکى پێشکەش بە ئاوارە مەسیحییەکان کرد.

 

دەقى دیمانەى مەتران مار بەشار وەردە، سەرۆکى ئىساقیفەى ئەبرەشى کلدانى لە عەنکاوە:

ــ پەیوەندییەکى توندوتۆڵ لە نێوان هەولێر و فاتیکان هەیە، بەرپرسانى هەرێمى کوردستان چەندینجار سەردانى فاتیکانیان کردووە، پێشتر سەرۆک مەسعود بارزانى ئەو کاتە سەرۆکى هەرێمى کوردستان بوو، نێچیرڤان بارزانى، ئەو سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بوو، مەسرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ پاپا کۆبوونەتەوە، پاپا خۆى سەردانى هەولێرى کردووە، ئەم پەیوەندییە چۆن دەبینین لە نێوان هەولێر و فاتیکان؟

مەتران مار بەشار: ئەم پەیوەندییە زۆر گرنگە، بە تایبەتى لە هەولێر بەبۆچوونى کاسۆلیکى، چونکە ئەو کەنیسەیە لە ڕۆژهەڵانى ناوەڕاست چاودێریى ڕووداوەکان دەکات، وە لە (50) ساڵى ڕابردوو دەزانێت چى روویداوە لە عێراق، لوبنان و  سووریا و ناوچەکانى دیکە دەکات، چونکە (4%) ڕێژەى کریستانەکان کەمبووەوە، کە ئەوە کەمبوونەوەیەکى مەترسیدارە، تاکە شوێن دەتوانم بڵێم کە کەمبوونەوەى تێدا نەبووە، وە خۆشگوزەرانى مەسیحییەکانى تێدا بەدیدەکرێت، کار و ژیانێکى دەستدەوکەوێ، لە هەرێمى کوردستان بووە، بە دیاریکراوى ئێمە لە هەولێر کۆمەڵگەیەکى گەورەمان هەیە، کە ئەویش عەنکاوەیە.

لە ماوەى ساڵانى ڕابردوو پێنج قوتابخانە و حەوت کەنیسەى نوێ و زانکۆیەکى کاسۆلیکى کرایەوە، نەخۆشخانە و چەندین دەرفەتى کار بۆ مەسیحییەکان ڕەخسێندرا، بەڕاستى فاتیکان بە ئاسوودەییەوە دەڕوانێتە ئەو ئامادەییەى هەرێمى کوردستان و پاڵپشتى حکومەتەکەى بۆ کریستانییەکان، بەتایبەتى لە بەدواداچوونەکانى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و کاک مەسرور بارزانى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە کاروبارى کریستانەکان، دووبارە بوونەوەى ئەم جۆرە سەردانانە ئاماژەیە، وە پەیامێکە بۆ هەموو کەسێک کە فاتیکان بە ئاسودەییەوە لەم پەیوەندیی و گرنگیدانە دەڕوانێت.   

ــ لە دواى (2003)یەوە ژمارەى کرستیانەکان لە عێراق زۆر کەمى کردووە، بە هۆى ئەو کارە تیرۆریستییانەى کە بەرامبەریان دەکرا، لە دواى (2014)وە و هێرشى داعش، ئەم شەپۆلى ئاوارە بوونەى کریستیانەکان لە ناوچەکانى دیکەى عێراق بۆ هەرێمى کوردستان زیادبوو، ئێستا ڕەوشى کریستیانەکان چۆنە بەتایبەتى ئاوارەکانى دەشتى نەینەوا و ئەوانەى لە شارەکانى دیکەى عێراق هاتوونەتە هەرێمى کوردستان، وە هیچ هاوکارییەکى نێودەوڵەتى هەیە بۆ باشترکردنى گوزەرانى ئەوان؟

مەتران مار بەشار: هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بریتیین لە چاودێرییکردنیان، بەڵام گرنگیدانى ڕاستەقینە ئەوەیە کە لەسەر گۆڕەپانەکە بکرێ، کاتێ لە (2014) تەقینەوە و ڕفاندن لە مووسڵ و پارێزگاکانى دیکە دروست بوو، هاتنى مەسیحییەکان بۆ گوندەکانى کریستیانەکان دەستیپێکرد، کە گوندى رەسەنى ئەوانن، چونکە زۆر لە سیاسەتمەدارەکانى عێراقیش ئەوە دەزانن، وەکو زۆر لە پێکهاتەکانى دیکەى عێراق، وەک کوردەکان کاتێ لە گوندەکانى خۆیان ئاوارەکران، مەسیحییەکانیش ئاوارەکران، ڕۆیشتبوونە بەغدا، بەڵام لەگەڵ هاتنى کریستیانەکان قوتابخانەیان بۆ دروستکرا، بۆ ئەوەى ڕۆڵەکانیان لە خوێندن بەردەوام بن، وە گرنگى بە دامەزرندنیان درا لە نێو دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، وەک مامۆستاى زانکۆ و پزیشک پێشوازى لە کریستیانەکان کرا، ئەمەیش کریستیانەکانى هاندا وڵات جێنەهێڵن، بەڵکو جێگیربن، ئێستا دەبینین لە عەنکاوە لە (2003)دا نزیکەى (2) هەزار خێزان هەبوو، ئێستا نزیکەى (20) هەزار خێزان لە عەنکاوە نیشتەجێن، وڵاتانیش چاودێریى ئەم دۆخە دەکەن، وە بە ئاسوودەییەوە لەم بەرەوپێشچوونە دەڕوانن، بێگومان لە (2014) کەنیسەکان لە ئەوروپا و ئەمەریکا، کەندا و ئوسترالیا پشتیوانى لە بەرنامەکانى بە هاناوەچوونى کەنیسەکان دەکرد، کە بە جۆرێک لە جۆرەکان دەست لە ناودەست لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەو بەرنامانە بەڕێوەبران بۆ ئەوەى کێشەى ئاوارەبوون چارەسەر بکرێ و ببنە بەشێک لە چارەسەر، وەک حکومەتى ئەو کات (کابینەى هەشتەم) بە دۆخێکى ناخۆشدا دەڕۆیشت، بەڵام خزمەتگوزارى زۆر بە کریستیانەکان پێشکەش کرد، لێکتێگەیشتنى و هاوکارى زۆرى هەبوو، بۆ نموونە لە هەولێر حکومەت زۆر لە ئێمە نزیکبوو، وە ئێمە توانیمان بە هاوکارى حکومەت (10) قوتابخانە بە ڕووى ئاوارە و پەنابەراندا بکەینەوە، وە هەموو شتێکى پێویستیان بۆ دابین بکەین.   

ــ ئێستا هەرێمى کوردستان بۆتە ئەو شوێنەى کە مەسیحییەکانى عێراق بە شێوەیەکى گشتى بکەینە شوێنێکى ئارام بۆ مانەوەیان و بیکەنە بەدیلێک بۆ چوونەدەرەوەیان بۆ وڵاتانى دیکە و لە عێراق کۆچ نەکەن؟ 

مەتران مار بەشار: من لە (2006)ـەوە لە هەولێر، لە (2010) بوومە مەتران، کاتێک کەنیسە بە ئاراستەى بونیادنانى قوتابخانە و زانکۆ و نەخۆشخانەکان دەڕوات، پەیامێکە لە کەنیسەوە کە بەوەى خۆشگوزەرانى و سەقامگیریى هەیە، بێگومان هەر قەیرانێکى ئابووریى هەبێ هەموومان پێوەى کاریگەر دەبین، بەڵام ئەو پەیامەى دەمەوێ بگەیێنم وەک مەترانى کەنیسە بۆ هەموو ڕۆڵەکانى کەنیسە، کە بەڕاستى سەقامگیریى و دەرفەت هەیە بۆ ئەوەى خاوەن بەهرەکانى ئێمە بتوانن کاربکەن، وەک ئەم پرۆگرامانەى لێرە دەکرێن ئاماژەیەکە بۆ خۆشگوزەرانى، لە ساڵانى ڕابردوو چەندین گرووپ لە دەرەوە هاتوون، بۆ ئەوەى چاودێریى دۆخەکە بکەن، تەنانەت دەیانویست برەو بە گەشتوگوزارى ئایینى بدەن لە هەرێمى کوردستان، ڕاشکاوبم لەگەڵتان هەندێ خێزان گەڕاونەتەوە، بەڵام ئەوان لە دەرەوە ئیقامەیان هەیە ئەمڕۆ دووبارە گەڕاونەتەوە شوێنى خۆیان. 

س: رووداو

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە