فرانسیسکۆ سالیسیۆ: سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ ئیتالیا و فاتیکان گرنگییەکى زۆرى هەیە میدیا

نوچەنێت:

لێکۆڵەرێکى ئیتالى سەبارەت بە سەردانەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئیتالیا و کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى و وەزیرى ئەو وڵاتە و پاپا فرانسیس لە دیمانەیەکى رووداو لە (13-4-2023) دەڵێت، ئەمجۆرە دیدارانە وەک دەرفەتێکە بۆ دووبارە جەختکردنەوە لە پابەندبوونى ئیتالیا بە هەرێمى کوردستانەوە.

فرانسیسکۆ سالیسیۆ شیاڤى لێکۆڵەر لە ئینستیتۆى ئیتالیا و شارەزا لە ڕۆژهەڵات ناوەڕاست ئاماژە بەوەدەکات، ئەم سەردانییەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان چانسێک بەهەردوولا دەدات کە زیاتر گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان بکەین، وە لە لایەکى ترەوە ئەم کۆبوونەوەیە لە ساتێکى زۆر هەستیار و باشدایە، لەکاتێکدا هەرێمى کوردستان هەوڵدەدات زۆربەى ناکۆکییەکانى چارەسەر بکات لەگەڵ بەغدا و تورکیا سەبارەت بە هەناردەکردنى نەوت، لەم ڕووەوە پێموایە ئیتالیا ڕۆڵێکى کاریگەر ببینێت، چونکە نەوتى هەرێمى کوردستان بەشێکە لەو نەوتەى کە بۆ ئیتالیا دێت، وە ئیتالیا پەیوەندییەکى باشى لەگەڵ هەموو لایەنەکانى ناوچەکە هەیە.

 

دەقى دیمانەکەى فرانسیسکۆ سالیسیۆ شیاڤى لێکۆڵەر لە ئینستیتۆى ئیتالیا و شارەزا لە ڕۆژهەڵات ناوەڕاست:

ــ سەردانى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ ئیتالیا و کۆبوونەوەى لەگەڵ پاپا فرانسیس و سەرۆک وەزیرانى ئیتالیا زۆر گرنگە، ئیتالیا چۆن دەڕوانێتە پێگەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و هەرێمى کوردستان دەڕوانێت؟

فرانسیسکۆ سالیسیۆ: سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ فاتیکان و ئیتالیا گرنگییەکى زۆرى هەیە، چونکە دەرفەتێکە هەیە بۆ دووبارە جەختکردنەوە لە پابەندبوونى ئیتالیا بە هەرێمى کوردستانەوە، وەک دەزانین پێشتر سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ یۆرجیا میلۆنى، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتالیا لە (23-12-2022) لە هەولێر کۆبووەوە، لە هەمانکاتدا لە مانگى شوباتى (2022) لە کۆنفرانسى ئاسایشى میونخ لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى ئیتالیا کۆبووەوە.

ئەم سەردانییەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان چانسێک بەهەردوولا دەدات کە زیاتر گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان بکەین، وە لە لایەکى ترەوە ئەم کۆبوونەوەیە لە ساتێکى زۆر هەستیار و باشدایە، لەکاتێکدا هەرێمى کوردستان هەوڵدەدات زۆربەى ناکۆکییەکانى چارەسەر بکات لەگەڵ بەغدا و تورکیا سەبارەت بە هەناردەکردنى نەوت، لەم ڕووەوە پێموایە ئیتالیا ڕۆڵێکى کاریگەر ببینێت، چونکە نەوتى هەرێمى کوردستان بەشێکە لەو نەوتەى کە بۆ ئیتالیا دێت، وە ئیتالیا پەیوەندییەکى باشى لەگەڵ هەموو لایەنەکانى ناوچەکە هەیە، بۆیە دەتوانێت ڕۆڵى ئەرێنى بگێڕێت لە کەمکردنەوەى گرژییەکان، ڕەنگە لە کۆتایی ئەم مانگەدا ئەنجامەکان ببینین.

ــ بۆچى لە کۆتایی ئەم مانگەدا ئەنجامەکان دەبینین، یانى پلانێک هەیە، بۆچى ئەم قسەیە دەکەى، چ ئەنجامێک دەبینین لەسەر چ بابەتێک؟

فرانسیسکۆ سالیسیۆ: پێموایە ڕەنگ گرنگترین ڕوو لەم سەردانە ئەوەبێت، کە ئایا جۆرجیا میلۆنى و سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە کۆبوونەوەکەیاندا گفتوگۆ لەسەرچى دەکەن، ئەوەى کە پەیوەستە بە پەیوەندیی وزە، کە لە نێوانیاندا هەیە، ئەو پەیوەندییەى کە عێراق بە هەرێمى کوردستانەوە دەبەستێتەوە، بە دیاریکراوى، وەکو پێشتر ئاماژەم پێدا، ساڵى ڕابردوو هەرێمى کوردستان بووە یەکێک لە دابینکارانى سەرەکى نەوت بۆ کەرتى نەوتى ئیتالیا، ساڵى ڕابردوو ئیتالیا (1.5) ملیۆن بەرمیل نەوتى لە کێڵگە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستانەوە هاوردەکرد، پێموایە ئەوە بابەتێکى سەرەکى دەبێ لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و ئیتالیا لەرۆما، بێگومان پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئیتالیا تەنیا کورتنەکراوەتەوە لەکەرتى وزەدا، بەڵکو رەهەندى ئەمنى و کوولتورى لە پەیوەندییەکاندا هەیە، پێموایە هەموو ئەو بابەتانە لە سەردانییەکەى سەرۆک بارزانى بۆ رۆما تاوتوێ دەکرێت. 

ــ تۆ باسى وزەت کرد، ئیتالیاش کڕیارى سەرەکى نەوتى هەرێمى کوردستانە، ئەو ڕێککەوتنەى کە هەولێر-بەغدا کردوویانە، یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکان فرۆشتنى نەوتى کوردستانە لە ڕێگەى کۆمپانیاى سۆمۆ، پێتوایە کۆمپانیاکانى نەوتى ئیتالیا بەو ڕێککەوتنە دڵخۆشن، ئایا لە سوودى ئەواندایە؟

فرانسیسکۆ سالیسیۆ: ئەوە پەیوەندیی بە دڵخۆشى یان ناڕازیبوونى کۆمپانیا ئیتالییەکانەوە نییە، بەڵکو ئەوەى پەیوەندیى بە ناکۆکى نێوان تورکیا و هەولێر وبەغداوە هەیە، ناکۆکییەکە پەیوەندیی تەنها بە لایەنێکەوە نییە، بەڵکو پەیوەندیى بەوەوە هەیە کە دەبێ تورکیا پابەند بێت بەو بڕیارەى کە لە کۆتایی مانگى ئادارى ئەمساڵ لەلایەن دادگەى ناوبژیوانى پاریسەوە دراوە، لەسەر ئەو ناکۆکییەى کە لەگەڵ تورکیا هەیە. بێگومان لەڕووى ئابوورییەوە زۆرشت لەبەرچاو بگرین، بۆیە دەبێ کۆمپانیاکانى ئیتالیا کە بەرژەوەندیى زۆریان لەهەرێمى کوردستان، هەندێ بابەت لەبەرچاو بگرن. 

ــ پرسیارەکەى دووبارە دەکەمەوە، بەوپێیى ئێوە لە ئیتالیا دەژین و زانیاریی زۆرتان هەیە و لە ناوەندێکى لێکۆڵینەوە کاردەکەن، ڕاستە بڕیارەکەى دادگاى ناوبژیوانى فەرەنسا پەیوەندیى بە هەرێمى کوردستان و عێراق و تورکیاوە هەیە، بەڵام بەو پێیەى ئیتالیا کڕیارێکى سەرەکى نەوتى هەرێمى کوردستانە، کۆمپانیاکانى ئیتالیا چۆن پێشوازى لەو بڕیارە دەکەن؟ ئایا لەبەرژەوەندیی ئەوانیشدایە؟

فرانسیسکۆ سالیسیۆ: پرسى سەرەکى بۆ کۆمپانیا ئیتالییەکان لێرە ئەوەیە، هەردوولا چارەسەرێک بدۆزنەوە کە گونجاو بێ بۆ خۆیان و بازاڕى نەوتیش بە گشتى، وەک باسمکرد ئەمجۆرە کێشانە کە لەناو بازرگانیدا هەن، لایەنەکانى بازرگانى هەمیشە هەوڵدەدەن باشترین چارەسەر بدۆزنەوە، وەکو ئەوەى ئێستا هەولێر و بەغدا دەکەین، هەروەها بەغدا و ئەنقەرەش هەمان کار دەکەن، ئەگەر ئەوان ئەم هەوڵانە بەردەوامى پێبدەین، پێموایە کێشەکە چارەسەر دەبێت.

س: رووداو

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە