دوای سەردانی دوو وەزیری تورك نێردەی تایبەتی ئەردۆغان سەردانی عێراق دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عومەر بوڵات وەزیری بازرگانی توركیا لە دیدارێكدا بە عەبدولەتیف رەشیدی سەرۆك كۆماری عێراقی راگەیاندووە، بەم نزیكانە فەیسەڵ ئۆغڵو نێردەی تایبەتی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا سەردانی عێراق دەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئابی 2023 دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا عێراقییەكەی، عومەر بوڵات وەزیری بازرگانی توركیا لەگەڵ عەبدولەتیف رەشیدی سەرۆك كۆماری عێراق كۆبووەوە و بەگوێرەی راگەیێندراوێكی فەرمی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، وەزیری بازرگانی توركیا ئاشكرای كردووە، بەم نزیكانە فەیسەڵ ئۆغڵو نێردەی سەرۆكی توركیا سەردانی عێراق دەكات.

هەفتەی رابردوو هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا و ئەمڕۆیش وەزیری بازرگانی توركیا سەردانی عێراقیان كرد.  رۆژی 25ی تەمووزی ئەمساڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ عەلی رەزا گونای باڵیۆزی توركیا لە عێراق لە دیدارێكدا تاوتوێی كارنامەی سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیای كردووە، كەچی تا ئێستا سەردانەكە ئەنجام نەدراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین