سوودانی تاوتوێی كارنامەی سەردانەكەی ئەردۆغان دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ عەلی رەزا گونای باڵیۆزی توركیا لە بەغدا تاوتوێی سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا بۆ عێراق دەكات.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 25ی تەمووزی 2023 بڵاویكردووەتەوە، محەمەد شیاع سوودانی لەگەڵ باڵیۆزی توركیا لە عێراق كۆبووەتەوە و تاوتوێی سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی سەرۆكی توركیایان بۆ عێراق كردووە.

لە بەشێكی تری راگەیێندراوی نووسینگەی سوودانی هاتووە، جگەلە سەردانەكە باس لە دانانی كۆڕبەندێكی ئابووری هاوبەشی توركی و عێراقی لە بەسرە كراوە، لەگەڵ بەشداربوونی توركیا لە پرۆژەی رێگەی پەرەپێدان.

پێشتر چەندان جار هەواڵی سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، بەڵام دواتر لە لایەن حكومەتی عێراق رەتكراوەتەوە. جگەلە پەیوەندی بازرگانی چەندان دۆسیەی تری وەك  بوونی پەكەكە و گرتنەوەی ئاو و پاراستنی سنوورەكان لە نێوان توركیا و عێراق هەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین