گەورەترین نەخۆشخانەى سووتان لەهەولێر دروست دەکرێت تەندرووستی

نوچەنێت:

پارێزگاى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، گەورەترین نەخۆشخانەى سووتان لە پارێزگاى سنوورى هەولێر لەسەر ڕووبەرێکى فراوان دروست دەکرێت.

ڕۆژى یەکشەممە (29/تشرینى یەکەم/2023) پارێزگارى هەولێر بڵاویکردەوە، بە گوژمەى زیاتر لە (9) ملیار دینار دەستدەکرێت بە دروستدکردنى نەخۆشخانەیەکی (100) قەرەوێڵەیی سووتان.

پارێزگارى لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، لە چوارچێوەى پەرەپێدان و خزمەتکردنى زیاترى کەرتى تەندروستى گشتیى لە پێناو سەلامەتى و پاراستنى گیانى هاوڵاتییان، لە ماوەی ساڵى ڕابردوودا بۆ نۆژەن کردنەوە و دابینکردنى پێداوییستی و ئامێری پزیشکی نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستیەکانى سنوورى پارێزگاکەى زیاتر لە (2) ملیار دینار لە کەرتی تەندروستی" خەرج کراوە.

هاوکات لە ڕاگەیێندراوەکەى پارێزگاى هەولر هاتووە، لەم نزیکانە دەست دەکرێت بە "دروستکردنى گەورەترین نەخۆشخانەی (100) قەرەوێڵەیی سوتان لە سەر ڕوبەری (89,000م2)، بۆ ئەم پڕۆژەیەش گوژمەی  (9) ملیار و (200)ملیۆن دینار تەرخانکراوە و لە ئێستاشدا هەموو ئامادەکاریەکان بەکۆتاهاتوون بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکە و بەم نزیکانە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین