لە مانگى داهاتوو توركيا رەزامەندى لەسەر وەرگرتنى سويد لە ناتۆ دەردەبڕێت تورکیە

نوچه‌ نێت

هاكان فيدان، وەزيرى دەرەوەى توركيا لە كۆبوونەوەى لەگەڵ وەزيرانى دەرەوەى وڵاتانى ئەندامى ناتۆ، رايگەياند، هەوڵ بۆ پەسندكردنى وەرگرتنى سويد لە ناتۆ دەدات، ئەگەريش هەيە لە كۆتايى ئەمساڵ داواكە پەسند بكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (29/ تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، بەرپرسێكى باڵاى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، لە كۆبوونەوەى وەزيرانى دەرەوەى وڵاتانى ئەندامى ناتۆ لە برۆكسل هاكان فيدان ئاماژەى بەوە كردووە، لە چەند هەفتەى داهاتوو پەرلەمانى توركيا رەزامەندى لەسەر وەرگرتنى سويد لە ناتۆ دەردەبڕێت.

بەگوێرەى ئەو بەرپرسەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا، كرۆكى كۆبوونەوەكەى بەلجيكا باسكردن بووە لە رەزامەندى توركيا بەر لە كۆتايى ئەمساڵ.پێشتریش ليژنەى پەيوەندييەكانى پەرلەمانى توركيا گفتوگۆى لەسەر پڕۆژەياساى رەزامەندى وەگرتنى سويدى دواخست.

لە مانگى نيسانى ساڵى رابردوو سويد و فينلەندا داوايەكيان ئاراستەى ناتۆ كرد، بۆ ئەوەى ببن بە ئەندام لەو رێكخراوە، بەڵام بەهۆى نارەزايى توركيا و هەنگارييان تاوەكوو ئێستا سويد نەبۆتە ئەندام لەو رێكخراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین