ئیسرائیل لە پاپا فرانسس نیگەرانە وەرگێڕان

نوچه‌ نێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها 

پاپا فرانسس، پاپاى فاتیکان هۆشدارى داوەتە ئیسحاق هێرزۆغ، سەرۆکى ئیسرائیلى پێى راگەیاندووە، نابێت تیرۆر بە تیرۆر وەڵام بدرێتەوە، ئەوەش بۆتە هۆى تووڕەبوونى ئیسرائیل.

رۆژنامەى واشنتن پۆست ئاشکراى کردووە، پاپا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى کە لە سەرەتاى مانگى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ لەگەڵ سەرۆکى ئیسرائیل کردوویەتى، هۆشدارى داوەتەوە ئیسرائیل، کە نابێت تیرۆر بە تیرۆر وەڵام بدرێتەوە، بەهۆى ئەو تەلەفۆنییە گرژى و ئاڵۆزى لەنێوان پاپا فرانسس و هێرزۆغ درووست بووە.

رۆژنامەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، سەرۆکى ئیسرائیل هەوڵى داوە ئەو دۆخەى بەهۆى هێرشەکانى حەوتى ئۆکتۆبەر لەلایەن چەکدارانى حەماسەوە تووشى وڵاتەکەى بووە بۆ پاپا روون بکاتەوە، بەرپرسێکى ئیسرائیلیش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، پاپا گوتوویەتى، نابێت تیرۆر بە تیرۆر وەڵام بدرێتەوە.

هێرزۆغ ناڕەزایى بەرانبەر ئەو قسەیە دەربڕیووە و گوتوویەتى، “حکومەتى ئیسرائیل ئەوەى پێویست بێت بۆ بەرگرى لەخۆى کەرتى غەزە دەیکات." بەڵام پاپا لە وەڵامدا گوتوویەتى، ،"پێویستە بەکردەیى لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانى ئەو کارە بکرێت، نەک خەڵکى سڤیل."

سەبارەت بەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە تایبەتە، شرۆڤە ئیسرائیلییەکان دەربارەى راگەیێندراوەکە  پاپا فڕانسس لەبەردەم جەماوەرەکەى لە (22)ى مانگى رابردوو لە گۆڕەپانى قەشە پەتڕۆس گوتوویەتى، ئەو ململانێیە قۆناغى جەنگى تێپەڕاندووە... ئەوەش تیرۆرە.

رۆژنامەکە دەڵێت، ئەگەر سەیرى ئاڵوگۆڕى دیپلۆماسى بکەین، ئیسرائیلییەکان زۆر بەخراپى دەزانن، بە جۆرێک کە هیچیان لە بارەوە رانەگەیاندووە، بەگوێرەى بەرپرسێکى باڵاى ئیسرائیلیش، ئەوەش واتایەکى روونى هەیە، کە پاپا وەڵامەکەى ئیسرائیل بە کردەى تیرۆرستى ناودەبات.

فاتیکان رەتى کردەوە روونکردنەوە لەسەر ئەوە بدات، کە هێرشەکانى ئیسرائیل بە ئاشکرا و بەنهێنى بە تیرۆر ناوببات، بەڵام تەنیا فاتیکان راگەیێندراوێکى لەسەر پەیوەندى نێوان پاپا و هێرزۆغ بۆ رۆژنامەى واشنتن پۆست ناردووە، لە راگەیێندراوەکە هاتووە پەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە لە چوارچێوەى کۆنتڕۆڵکردنى مەترسیەکانى ئەو جەنگە بوو، لە خاکە پیرۆزەکان.

لە بەرانبەردا، نووسینگەى سەرۆکى ئیسرائیل رەتى کردەوە، هیچ ئاماژەیەک بە گفتوگۆ تایبەتەکانى نێوان پاپا و ئیسحاق هێرزۆغ بکات.

بەڵام قسە ئاشکراکانى پاپا کاردانەوەى زۆرى گرووپە لایەنگروەکانى ئیسرائیلى بەدواى خۆى هێنا، جووەکانى ئەمەریکا کە پاڵپشتى ئیسرائیل دەکەن ناڕەزایى خۆیان دەربڕى، ئەو قسانەى پاپا جارێکى دیکە ئاڵۆزى مێژوویى خستەوە نێوان هەندێک سەرکردەى جوو و فاتیکان.

هەندێک لە رێکخراوەکانى پاڵپشتى ئیسرائیل ترسیان لەوە هەیە بەهۆى ئەوەى فاتیکان خاوەن هەژموونێکى ئەخلاقى کەمترە لە رابردووە، فرانسیسیش تواناى گەورەى لە زۆربەى سیاسییەکان بەسەر هەستىى جیهانى هەیە، ئەوە کاریگەرى لەسەر جیهان درووست بکات.

کارما بێن یۆهانان، لێکۆڵەر لەبوارى پەیوەندییەکانى جوو و مەسیحى لە زانکۆى عیبرى لە قودس دەڵیت، پێم وایە هەڵەى گەورە ئەوەیە پاپا شانازى بە پێگەى ئەخلاقى خۆى دەکات، تەنانەت لە جیهانى نیمچە عەلمانى ئێمەش، رێنماییە ئەخلاقییەکانى جێگەى رێزە، ئەگەرچى واتاى قسەکانى ئەوە دەگەیێنێت کە ئیسرائیل مافى بەرگرى لەخۆى نییە، مەترسى گەورە ئەوەیە ئەوە ببێتە بۆچۆنێکى جەماوەریتر، ئەوەش دەبێتە ئاڵۆزى زیاترى پەیوەندییەکانى نێوان مەسحیى و کاسۆلیکى.

لە (22) تشرینى دووەم، پاپا لە بەردەم جەماوەرەکەى بۆ نزیکردنەوەى کەسوکارى کوژراوانى غەزە و رفێندراوەکان هەندێک قسەى کرد، کە بووە تووڕەبوونى ئیسرائیل.

شیرن هیلال کە یەکێک لەوانەى ئەندامانى خێزانەکەى لە کەرتى غەزە بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیل لەدەست داوە، رایگەیاند، پاپا لە دانیشتنەکەى لەگەڵ فەڵەستینییەکان کە باسى ژمارەى زۆرى کوژراوان گریا، ئەوانەى دیکەش دەڵێن، پاپا فرانسس بە زمانى ئینگلیزى گوتى، ئەوە کۆمەڵکوژییە.

شیرن لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، پاپا دەزانێت لە غەزە چى روودەدات، ژیان لەو شوێنە چەند سەخەتە، دۆخەکە شارەزایە، ئەو دەزانێت کارەبا و گاز و سووتەمەنى و ئاوى خواردنەوە و هاوکارى پزیشکى نییە، ئەو دەزانێت کەنیسەکانى غەزە تووشى نەهامەتى بوونە، بەڵام گوتەبێژى فاتیکان رایگەیاند، ئەوەى بزانم پاپا نەیگوتووە ئەوە کۆمەڵکوژییە، بەڵام بەشێوەیەکى رەهاش رەتى نەکردۆتەوە.

پاپا هۆشدارى دا لە زیادبوونى نەهامەتییەکانى غەزە و داواى رەوانەکردنى زیاترى هاوکارى مرۆیى و راگرتنى هەمیشەیى جەنگى کرد.

فاتیکان ئاماژە بەوەش دەکات رۆژانە لەگەڵ کەنیسەى کاسۆلیکى لە غەزە بۆ پارێزگارى لەو (700) فەڵەستینیەى پەنایان بۆ بردووە لەسەر هێڵن.

بە شێوەیەکى بەرفراوان جووەکان رەخنە لە پاپا دەگرن، کە لە قسەکانى باسى لە کارەساتى غەزە کردووە، بەبێ ئەوەى هەست بەو هەموو زیانە گیانییەى ئیسرائیل بکات، بەڵام بەرپرسانى فاتیکان ئەوە رەت دەکەنەوە، رەخنەگرەکان سەرزەنشتى پاپا فرانسس دەکەن، هەروەها  کە قسەکانى شێخ ئەحمەد تەیب کە پەیوەندى لەگەڵ پاپا فرانسس بەهێزە بە دژە سامى ناودەبەن.

میلانۆ ئەلفۆنسۆ بیداتزۆر ئەریب، حاخامى گەورە سەبارەت و کارەى فاتیکان پێى وایە رێکخستنى دیدارى ئیسرائیلى و فەڵەستینى لە یەک رۆژ، وەک ئەوەیە ئیسرائلییەکان مافى بەدەستهێنانى هاوسۆزیان نەبێت.

فاتیکان زۆر بە چڕى لە پێناو ئەو کۆکردنەوە کارى دەکرد، بەڵام لەدواى دانوستاندێکى زۆر فاتیکان هەوڵى دا خۆى لە رەوانەکردنى پەیامى سیاسى بپارێزێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئیسرائیلییەکان بەردەوام فشاریان دەکرد بەو هیواى بۆ دۆزەکەیان سوود لە پێگەى پاپا وەربگرن.

لەدواى دیدارەکەیان پاپایان بە کەسێکى بە بەزەیى وەسف کرد، هەندێکیشیان گوتیان بەهۆى کورتى ماوەکە کەمتر لە (20) خولەک بوو، زۆر کەمیان توانیان قسە بکەن.هەروەک لێدوانەکانى لەدواى چەند کاتژمێرێک کە وەڵامى ئیسرائیلى یەکسان کرد بە تیرۆر، شتێکى لەناکاو بوو.

ئەبرهەم کۆپەر، بەڕێوەبەرى کارى کۆمەڵایەتى جیهانى لە ناوەندى سیمۆن ڤێرزنساڵ دەڵێت، پێویستە پاپا لەبەر ئەوەى پاپایە وشەکانى سێ جار بپێوێت،  دەرخستنى هاوسۆزى لەگەڵ ئەو فەڵەستینیانەى کەسوکاریان لەدەست داوە، کارێکى شایستەیە، بەڵام نابێت پاپا لێی نزیک بێتەوە، هیوادارم نەگەیشتبوایە ئەو شوێنە، ئەویش پێدانى هاوکێشەیەکى ئەخلاقییە بۆ کۆمەڵکوژى سەدەکانى ناوەڕاست و هێرشى حەماس و کارە نێودەوڵەتییە دیموکراتییەکان.

کاردیناڵ ماتیۆ زۆبى، سەرۆکى کۆمەڵەى قەشەکانى ئیتاڵیان و یەکێک لە نزیکەکانى پاپا هەوڵى ئەوەى دەدا لێدوانەکانى پاپا داڕێژێتەوە، بە رۆژنامەنووسانى راگەیاند، ئەوە واتاى ئەوە نییە هەمووى یەک ئاستى هەبێت، رووداوى حەوتى ئۆکتۆبەر کارەسات بوو.

ئەوانەى رەخنە لە پاپادەگرن، پرسیارى ئەوە دەکەن بۆچى پاپا بە راشکاوانە سەرکۆنەى حەماسى نەکردووە، هەندێک لە سەرکردەى جووەکان ئاماژە بەوە دەکەن پاپا فرانسس بەرپرسیارێتى هەڵدەگرێت، نەک بەرگرى لە ئیسرائیلـ بەڵکوو هەڵوێست دژ بە بەرزبوونەوەى دڵەڕاوکێ بەرانبەر دژە سامى.

بیتداتسور ئەربیب دەڵیت، ئەوەى ئێستا روودەدات گەڕانەوەى رقى دژە جوو و بە شەیتانکردنیانە، راپرسییەکى مەترسیدار ئاماژە بەوە دەکات زۆربەى قوتابیانى ئیتاڵى پێیان وایە دەکرێت ئیسرائیل و نازى بەراورد بکرێن، ئەوەش شتێکى گەورە روودەدات، کە داماڵینە لە هەموو رێگرییەکان، چاوەڕوان دەکەم لە داهاتوو ئەوە لە کلێسە ببینیم.

حکومەتى ئیسرائیل بۆ بەرگرى کردن لەو رەخنانەى لە هێرشە سەربازییەکانى گیرا، وەڵامى ئەنتۆنیۆ گوترێس، سکرتێرى نەتەوە یەکگرتووەکان، لیۆ فارادکار، سەرۆک وەزیرانى ئیرلەندا، بیدرۆسانشیز، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل و ئەلیکسەندر دى کرۆ سەرۆک، وەزیرانى بەلیجیکا و چەندین کەسى دیکەى دایەوە.

سەبارەت بە وەڵامنەدانەوەى راستەوخۆى پاپا ناکۆکیەک هەبووە، بەشێکى بۆ ئەوە گەڕاوەتەوە پەیوەندییەکەى پاپا و هێرزۆغ نهێنى بووە.

بەڵام حکومەتى ئیسرائیل هەست بە دڵەڕەکاوێ دەکات، ئەگەر بکەوێتە ململانێى ئاشکرا لەگەڵ پاپان چونکە تواناى کاریگەرى لەسەر ملیارێک و (300) ملیۆن کاسۆلیکى هەیە، ئەوەش دەکرێت زیانى زیاتر بێت، ئەگەر راشکاوانە هێرشى ئیسرائیل بە تیرۆر ناوببات، بۆیە تەنانەت رەخنەگرە توندەکانیش ئاماژە بە پاپا ناکان، کە بازرگانى بە دژە سامى دەکات، ئەوەش نەهامەتیەکە چەندین جار سەرکۆنەى کردووە.

کاردینال بوینس ئایرس، ئاماژە بەوە دەکات پاپا بەوە ناسراوە لەگەڵ جووەکانى رۆما ئاهەنگ دەگێڕێت، لە (2015) بە بۆنەى راگەیاندنى نوستر ئیتات ئاهەنگى گیێرا، ئەوەش دووەم ئاهەنگى فاتیکان بوو بۆ لادانى سەرزەنشتى سەردەمى کتابى پیرۆز سەبارەت بە مردنى یەسووع، کە یەکێکە لە بەهێزترین بەرگرییەکان لە لایەن پاپاى ئێستا لە ئیسرائیل.

ئەو کاردیناڵە دەڵێت، هێرشى سەر جوو دژە سامییە، بەڵام هێرشى راشکاوانەى سەر ئیسرائیلیش دژە سامییە، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە پاپاکانى پێشوو بەرگرى لە مافەکانى مرۆڤ لە ئەمەریکاى لاتین کردوووە، پێى وابووە پرسى چەوسەو و بێدەسەڵاتان پرسى سەرەکین.

لە (2014) پاپا سەردانى بەیت لەحمى کردووە نوێژى لە بەشى رۆژئاوا کرد و لەسەرى درووشمى فەڵەستینى ئازادى نووسى. 

پاپا فرانسس لەو قۆناغەىى دوایى پاپایەتى کەمتر هەستیارە و قسەکانى بە دەستەواژەى بەهێز و راشکاوانە دەکات.

سەرچاوە: خەلیج جەدید

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین