ئەردۆغان: لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندییەکانمان پچڕاند شیکاری

نوچە نێت

وەرگێرانى: دنیا ئەحمەد 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەبارەت بەپەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل رایگەیاند، "لێرە بەدواوە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاند بەتایبەت بازرگانییەکانمان دەپچڕێنین." 

ماڵپەری (بی بی سی)ـى تورکى بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا لە پێنجەمین کۆنفرانسی  پلاتفۆرمی نێوان پەرلەمانتارانی قودس سەبارەت بە سنوردارکردنی بازرگانی بۆ سەر ئیسرائیل رایگەیاند، "تورکیا تاکە وڵاتە تاوەکو ئێستا (54) بەرهەمی بازرگانی هەناردەکردنی سنووردار کردووە بەسەر ئیسرائیل، وڵاتانی عەرەبی ژمارەیان دوو ملیار کەسە بەڵام سەرکەوتوونەبوون لە تاقیکردنەوەی غەززە." 

رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، "هەڵوێستی وڵاتەکەمان زۆر بەهێزتر کردووە و لە نۆی نیسانیشەوە بڕیارمانداوە هەناردەکردن بۆ ئیسرائیل سنورداربکەین و هەر لەسەرەتای دەستپێکردنی کۆمەڵکوژی بۆ سەر غەززە ئەو بەرهەمانەی کە دەتوانرێت بۆ مەبەستی سەربازی بەکاربهێنرێت لەسەر ئیسرائیلمان وەستاندووە و پەیوەندی بازرگانیمان پچراند." 

سەرۆکی تورکیا لە درێژەی قسەکانیدا پاڵپشتی خۆی بۆ گروپی حەماس دەربڕی و گوتی، "بەهۆی ئەوەی ڕۆژئاوا دەیەوێت حەماس وەک گروپێکی تیرۆرستی پیشاندا ناتوانین بوختانییان بۆ ببەستین ئێمە بێدەنگ نابین بەرامبەر بە جینۆسایدی غەززە، حەماس لەلای ئێمە وەک هێزێکی نیشتیمانی فەلەستینە." 

ئەردۆغان لە لێدوانەکەیدا رەخنەی لە پارتە سیاییەکانی تورکیا گرتوو  و دەڵێت، "لەکاتی بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ناوخۆی تورکیا زۆرێک بوختانیان بەرامبەر بە پاڵپشتییەکانمان بۆ فەلەستین هەڵبەستی، چونکە ئارەزووەکانیان بەسەر ئەقل و ویژدانیان زاڵببوو دەیانگوت ئێمە سووتەمەنیمان ناردووە بۆ ئیسرائیل." 

سەرۆکی تورکیا سەبارەی بەو دەنگۆیانەی کە فاتیح ئەربەکان، سەرۆکی پارتی رەفای نوێ رایگەیاندبوو تورکیا ئیسرائیلی پاراستووە لە بنکەی ڕاداری مەلاتیە بەرامبەر بە مووشەکەکانی ئێران و گوتی، "تورکیا هەرگیز رێگە بە شتی وا نادات، ئەو ناوەندە ڕادارە تەنیا بەکاردێت بۆ ئاسایشی وڵاتەکەمان و هاوپەیمانییەکەمان هیچ پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دیکە نییە و نابێت." 

هەروەها ئەردۆغان رەخنەی لە ئەمەریکا گرت بەرامبەر بە بەکارهێنانی ڤیتۆ بۆ ئەندامێتی فەلەستین لە ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و گوتى، "هەڵوێستی ئەمریکا شەرمەزارییەکی گەورە و نادادپەروەرییەکی جددیە، هاوکاریکردنی ئەمەریکا بەبێ بەرج بۆ ئیسرائیل دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات و بەم هەنگاوەی هیچ چارەسەرێک ناکات، زۆر بە ڕوونی دیارە ئەمەریکا ڕێگە دەدات پاکێجی سەربازی بە بڕی (25) ملیا دۆلار بدرێتە ئیسرائیل بەڵام هەڵدەستێت تۆمەت لە دژی ئێمە دەبەستێت بە پشبەستن بە ڕووداوەکانی ساڵی (1915) و ئاورێک لە غەززە ناداتەوە و ڕ‌ێگری ناکات لە جینۆسایدی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە."

لەدوای ئەم لێدوانەی سەرۆکی تورکیا ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، کە سەردانەکەی سەرۆکی تورکیا بۆ وڵاتەکەیان هەڵوەشایتەوە، هەروەها ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، کە لەسەر داوای تورکیا سەردانەکە دواخراوە و کە بڕیاربوو نۆی نیسان کۆبوونەوەکە بەڕێوەبچێت لە نێوان ئەردۆغان و بایدنی.

ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیامێکدا بەزمانی تورکی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە و  ئاماژەی بە لێدوانەکەی کردووە و وێنەی فۆتۆشۆپ کردووە و زنجیرە دراماکانی دیرلیش و کورتولوش و ئەکاونتی سەرۆکی تورکیای تاگ کردووە و نووسویەتى، "ئەردۆغان خەریکی ئاوەدانکردنەوەی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانییە، دەیەوێت ئیسرائیل لەناو ببات، لە دژی ئێمە خەریکی بوختانکردنە بە ئیسرائیل و خۆی وادەبینێت، کە سەرکردایەتیی جیهانی موسڵمانان دەکات، تۆ سەیری ئەو درامایانە بکە خەون ببینە."

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دژى پەیامەکەى وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلی ناڕەزایی دەربڕى و لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، " ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بەرامیەر بە سەرۆک کۆمارمان بێ نرخ و ئاست نزمە، ئەوەی سەرۆکەکەمان باسی لێوەکردووە ڕاستە و دۆخی دەڕوونی حکوومەتی ئەسرائیلە دەبێت لەبەردەم دادپەروەری لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت، سەرۆکەکەمان بێدەنگ نابێت بەبێ ترس بەردەوام دەبێت لەو ستەمانەی کە ئیسرائیل ئەنجامی دەدات." 

سەرچاوە: ماڵپەڕى بى بى سى 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین