توركيا ئامادەيە لەگەڵ يۆنان قۆناغێكى نوێ دەست پێبكات تورکیە

نوچەنێت

رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، لەدواى كۆبوونەوەى ئەنجوومەنى باڵا كە حەوتى ئەم مانگە لە ئەسينا ڵاتەكەى ئامادەيە واژۆكردنى رێككەوتنى دۆستانە و دراوسێيەتى لەگەڵ يۆنان ئامادە بكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (شەش/ كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، رەجەب تەيب ئەردۆغان لە ديدارێكى لەگەڵ رۆژنامەى كاسيرمينى يۆنانى كە لە سەردانى بۆ يۆنان لەگەڵى كردووە، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، خواستێكى هاوبەش بۆ راگەياندنى پەيوەندى دۆستانە و دراوسێيەتى هەيە، هيوادارم سبەى پێنجشەممە واژۆى لەسەر بكەين.

سەرۆك كۆمارى توركيا بڕيارى داوە بە كيرياكوس ميتسۆتاكيس، سەرۆك وەزيرانى يۆنان بڵێت، يۆنان بە دووژمنى خۆى نازانێت، هەڕەشەى رووبەڕوونەكرێتەوە، توركيا هەڕەشە نييە بۆ سەر يۆنان ئەگەر.

هەروەك ئاماژەى بەوەش كرد بە سەرۆك وەزيرانى يۆنان دەڵێم، "هاوڕێم ئێمە هەڕەشە لە ئێوە ناكەين ئەگەر ئێوە هەڕەش نەكەن، بت متمانەى نێوان وڵاتەكانمان بەهێز بكەيت، هاوئاهەنگى دوولايەنە لە هەموو كەرتەكانى ئابوورى بازرگانى، گواستنەوە، وزە، تەندروستى، تەكنەلۆژيا، خوێندن، پرسى گەنجان بەهێز بكەين، با بايەخدان بە كلتوورى مێژوويى و رۆشنبيرى دوولايەنەمان گرنگى پێ بدەين."

ئەردۆغان جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، ئەو كارانەى پەيوەستن، بە پرسى دەرياى ئيجە، ياخود بەرەنگاربوونەوەى هاوبەش بۆ كۆچى ناياسايى، ياخود كێشەكانى كەمينەى تورك لە يۆنان، هيچ كێشەيەك نييە لە رێگەى گفتوگۆ لەسەر بنەماى دەرخستنى خواستى دوولايەنە چارەسەر نەكرێت. 

لە ماوەى رابردوو هەردوو وڵات خواستى پەرپێدانى هاوئاهەنگيان نێوانيان راگەياند، سەرۆك كۆمارى توركيا باس لەوە دەكات، يۆنان وڵاتێكى دراوسێيە، بە دراوسێيەتيش دەمێنێتەوە، ئێمە يەك جوگرافيا و يەك دەريامان هەيە، يەك هەوا هەڵدەمژين، يەك رابردوو پێكەوەمان دەبەستێتەوە، هەردوو وڵات ئەوە دەزانين چەندين پرس هەبوو لە رابردوو نەمانتوانيووە چارەسەرى بكەين، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە بۆ ئێمە جێهێڵدراوە كەوا ئێمە رێگە دەدەين ئەو كێشانە ببنە ئاڵۆزى و دابەشبوونى نێوان حكومەتە گەلەكەمان.

ئەردۆغان لەو ديدارەى باسى لەوەش كردووە، توركيا يۆنانى دراوسێى بە دوژمن يا ركابەر نەزايووە، بەڵكوو پێويستى بە دۆستە، نەك دوژمن، زۆرجار گوتوومە، ئێمە كێشەى ئەوەندە ئاڵۆزمان لەگەڵ دراوسێكانمان نييە چارەسەر نەكرێت، بە تايبەت لەگەڵ يۆنان، بۆيە بە بۆچۆنى مان ئەو گۆڕانكاريەى لەو دوايەى لايەنى ئەسينا چاوخشانەوە بوو بە هەڵوێستيان بەرانبەر ئەنقەرە، تێگەيشتنەكە دەستى پێكرد كە ئێمە نەتەوەيەكين هەرگيزى دەستى درێژكراو رەت ناكەينەوە.

سەبارەت بەو لێدوانەى كە بەردەوام دووبارەى دەكردەوە، شەوێك لەناوكان دێينە سەرتان، ئەردۆغان ئاماژە بەوە دەكات، كە مەبەستى يۆنان نەبووە، بەڵكوو مەبەستى گرووپە تيرۆرستەكان بووە.

پێشتر توركيا و يۆنان وەك دوو ئەندام لە ناو هاوپەيمانى ناتۆ، ماوەى چەندين ساڵە كێشەكانيان چارەسەر بكەن، چەندين جار هەڕەشەى بەكارهێنانى هێز و چەكيان لە يەكى كردووە، 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین