کچێکی گەنج کوژرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

کچێکی گەنج بەهۆی "کێشەی خێزانی" لە لایەن براکەیە دەکوژرێت. دوای کوشتنی براکەی خۆی ڕادەستی بنکەیەکی پۆلیسی ئەو شارە کردووە.

ڕۆژی (2/کانوونی دووەم/2023) لە شاری ئیلامی کوردستانی ڕۆژهەڵات، کچێکی گەنج لە لایەن براکەیەوە بە لەچکەکەی سەری دەخنکێنرێت. دوای خنکاندنی خوشکەکی خۆی ڕادەستی بنکەیەکی پۆلیسی ئەم شارە دەکات. 

بە گوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ساڵی (2023) نزیکەی(122) ژن لە شارە جیاوازەکانی ئێران، لەلایەن کەسە نزیکەکانی خۆیانەوە کوژراون. لەم ژمارەیە زۆرترین بکوژەکان ھاوسەر بوون. زۆرترین حاڵەت لە پارێزگاکانی تاران، ئەلبۆرز و ئورمیە تۆمارکراون..

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین