بەهۆی هەڕەشەکردن لە ئافرەتان کەسێک دەستگیردەکرێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

بەهۆی خراپ بە کارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە، کە سێک لە لایەن ئاسایشی سۆرانەوە دەستگیردەکرێت. تۆمەتبار دانی بە تاوانەکیدا ناوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (14/کانوونی دووەم/2024) بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران لە بڵاوکراوەیەکدا، دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند، کە کەسێکیان دەستگیرکردووە لە ڕێغەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوکەوە هەڕەشەی لە چەندین ئافرەت کردووە.

 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت: دوای تۆمارکردنی چەندین سکاڵا لەلایەن ھاووڵاتییانەوە لەسەر کەسێک کە پەیجێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی

(Hama Barzani) دروستکردبوو، کە ھەڕەشەی لە چەندین ئافرەت کردبوو و ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانیانی لێکردبوون بەرامبەر بە پێدانی پارە، دوای ھەوڵ و بەدواداچوونێکی زۆر لە ڕێکەتی (13-1-2024) لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی خەلیفان و بەپێی ماددەی 2ی یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی، توانرا ھاووڵاتی (م، ڕ، ح) دانیشتووی ھەولێر بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای ھەولێر دەستگیربکرێت.

بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، تۆمەتباری داواکراو دانی بە تەواوی ئەو ھەڕەشانەدا نا کە لە ھاووڵاتییانی کردبوو، ھەروەھا خاوەنی چەندین ئەکاونتی جیاجیا بووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە بۆ ئەم بابەتە بەکاری ھێناون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین