بۆچى لەو كانەدا ئيمارات و ئازەربايجان پەرە بە پوەيوەندييەكانيان دەكەن؟ وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

كایڤید ڤلیلیڤ، رۆژنامەنووس لە راپۆرتێدا لە ماڵپەڕى مۆدێرن دیپلۆماسى تیشك دەخاتە سەر بەهێزبوونى پەیوەندییەكانى نێوان ئیمارات و ئازەربایجان لەسەر هەموو ئاستەكان، ئەوەش پەیوەندى بە ئاسایى بوونەوەى پەیوەندییەكانى نێوان توركیا و ئیمارات و ئیسرائیل و وڵاتانى كەنداوى عەرەبى هەیە. 

لەدواى یەكەم سەردانى فەرمى محەمەد بن زاید، سەرۆكى ئیمارات بۆ باشوورى قەوقاز و پاشان لە نۆى ئەم مانگە سەردانى باكۆكى كرد، پەیوەندى دووقۆڵى نێوان دوبەى و ئازەربایجان بۆ ئاستى ستراتیژى بەرزبۆوە.

دواى جەنگى كەرەباخ

لەدواى جەنگى دووەمى كەرەباخ پەیوندى نێوان ئیمارات و ئازەربایجان لە پێشتر بەهێزتر بوو، ئەوەش بووە هۆى چەند هەماهەنگیەك و رێككەوتنێك لە بوارە ستراتیژییەكان.

ئەو هەنگاوە لەدواى ئەوەهات كە باكۆ خاكە داگیركراوەكانى خۆى ئازادكردەوە و پرۆسەى ئاساییكردنەوەى پەیوەندییەكانى لەگەڵ ئیمارات دەست پێكرد، هەر ئەو ئازادكردنەوەش بووە رێگەى بۆ ئیمارات خۆشكرد پەیوەندییەكانى لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە بەهێز بكات.

لە لایەكى دیكەوە ئیمارات هەوڵى فراوانكردنى هاوئاهەنگى ئابووریى و وەبەرهێنان بوارى وزە لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە دەدات، بەڵام رێككەوتنەكانى لەگەڵ ئازەبایجان قازانجى زیاترە، بەتایبەت لە بوارى پەرەپێدانى وزەى پاك، لە ئەنجامى ئەوەش ئەو جۆرە قازانجە لە بەرژەوەندى هەردوو وڵات دایە.

ئاساییكردنەوەى پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیا

هەروەها ئەگەرێكى دیكەش ئەوەیە كە ئاساییكردنەوەى پەیوەندییەكانى توركیا و ئیمارات كاریگەرى لەسەر پەیوەندى ئەبوو زەبى و باكۆ هەبێت، چونكە ئازەربایجان هاوپەیمانى توركیایە، هەوڵەكانى (2021) كاریگەرى خستە سەر ئازەربایجان و ئیمارات، لە هەمان كاتیشدا ناكۆكى ئەو دوو وڵاتە كاریگەرى لەسەر ناوچەكانى سێیەمیش هەبوو.

ئاساییكردنەوەى پەیوەندییەكانى ئیمارات و ئیسرائیل فاكتەرێكى دیكەى گرنگ بوو، كاریگەرى ئەرێنى لەسەر پەیوەندییەكانى ئازەربایجان و ئیمارات هەبوو.

سەرەڕاى ململانێ بەردەوامەكان لەگەڵ فەڵەستینییەكان، بەڵام لەدواى رێككەوتنى ئیبراهیمى، پەیوەندییەكانى ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانى عەرەبى دەستى بە ئاساییبوونەوە كرد، ئیمارات سوورە لەسەر پارێزگاریى لەو پەیوەندیەى لەگەڵ تەلئەبیب.

ئەو رێككەوتنانە بوونە لادانى بەربەرستەكان لەبەردەم پەیوەندییەكانى باكۆك و ئەبوو زەبى، كە پەیوەندییەكى باشیان لەگەڵ تەلئەبیبیش هەیە، سەرەڕاى ئەوەش ئیمارات وڵاتێكى كەنداوە، ئازەربایجانیش خواستى بەهێزكردنى لەگەڵ ئەندامانى ئەنجوومەنى هاریكاریى كەنداو هەیە.

هەروەها ئازەربایجان رۆڵى یەكلارەوەى لە پەیوەندییەكانى كەنداو و ڵاتانى توركى و ئاسیاى ناوەڕاست هەیە، كە بەو پێیەى وڵاتى پێشەنگە لە باشوورى قەوقاز و وڵاتانى توركى لەو ناوچەیە.

هەماهەنگى بوارى وزە

هەڵبژاردنى ئازەربایجان بۆ وەبەرهێنان لە بوارى سەرچاوەكانى وشەى پاك، سوود بە پەیوەندى هەردوو وڵات دەگەیێنێت، ئامانجیش لەوە بەرهەمێنانى كارەبا و رەوانەكردنى لە زۆربەى سەرچاوەكانى كارەپاى پاك، چونكە باكۆ خواستى ئەوەى هەیە تا (2030) لە (30%) وزە لە سەرچاوەكانى كارەباى وزەى خۆر دابین بكات.

سەرەڕاى ئەوەى ئیمارات وڵاتێكى دەوڵەمەندە بە سەرچاوەكانى وزە، بەڵام هەوڵدەدات لەو بوارەدا بایەخى سەرەكى بە وزەى خۆى بدات، كە چاوەڕوان دەكرێت وەبەرهێنانى لەو بوارە (54) ملیار دۆلار بێت، لەو سەردانەى سەرۆكى ئیماراتیش چەند رێككەوتنێك واژۆكرا.

لە مانگى تشرینى یەكەمى ساڵى رابردوو، وێزگەى وزەى خۆر بەگەڕخرا، كە بڕى (230) مێگاوات كارەبا لە ئازەبایجان دابین دەكات، كە كۆمپانیەكى ئیماراتى پڕۆژەكەى جێبەجێ كردووە. 

لە مانگى كانوونى یەكەم، دوو یاداشتى سەرەكى دیكە لە باكۆ واژۆكرا، چاوەڕوان دەكرێت هاوكارى نێوان ئازەبایجان و ئیمارات ببێتە هۆى بەرهەمێنانى (10) گێگاوات لە وزەى خۆ لە ئازەربایجان، ئەوەش بە پشتبەستن بە گرێبەست و یاداشتى لێكتێگەیشتنى واژۆكراو.

بازرگانى و گەشتیارى

هەوڵاتیانى ئیمارات و ئازەربایجان دەتوانن، بەبێ ڤیزا مۆڵەتى مانەوە بۆ ماوەى سێ مانگ وەربگرن، كە لە هەشتى تەمووزى ساڵى رابردوو دەستى پێكردووە، ئەو بەرەو پێشچوونە خێرایە تەنیا لە بوارى پەیوەندییەكان نییە، بەڵكوو دەرفەتى باش لە كۆمەڵێك بوارى جۆراوجۆر دەكاتەوە.

لەو چەند ساڵەى رابردوو ئازەربایجان لاى هاووڵاتیانى ئیمارات وەك شوێنێكى گەشتیارى خواستى زیادى كردووە، بەشێكى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە گەشتى راستەوخۆ لەنێوان هەردوو وڵات هەیە، وەك ناوەندێكى كلتوورى و بازرگانى ناوبانگێكى باشى هەیە.

لە (2022) نزیكەى (42) هەزار گەشتیارى ئیماراتى سەردانى ئازەربایجانیان كردووە، ئەوەش لە كاتێدایە لە (2021) نیوەى ئەو ژمارەیە بوو.

دامەزراوەى قابیزەى ئیماراتى كە كە بارەگاكەى لە ئەبوو زەبییە، پڕۆژەیەكى هاوبەشى بە بڕى میلیارێك دۆلار لەگەڵ سندووقى سامانە نیشتیمانییەكى ئازەربایجان بۆ وەبەرهێنان لە كەرتە سەرەكییەكان لە مانگى كانوونى یەكەمى ساڵى رابردوو دامەزراند، كشتوكاڵ و تەكنەلۆژیا و داودەرمان و ژێرخانى وزە، بوارى سەرەكى بایەخى ئەو پڕۆژە هاوبەشەن لەگەڵ ئازەربایجان.

لە كۆتایى راپۆرتەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو پەیوەندییانە كاریگەرى بەهێزى لەسەر پەیوەندییەكانى ناوچەى كەنداو و باشووى قەوقاز و ئاسیاى ناوەڕاست دەبێت. 

سەرچاوە: ماڵپەڕى خەليج جەديد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین