ژنە پارێزەرێک دەستگیرکرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنە چالاکوانێکی کورد، سزای 6 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، بە تۆمەتی ئەوەی دژی ئاسایشی نیشتیمانی ئێران چالاکی کردووە.

گوڵاڵە وەتەندووست، پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی ئافرەتانە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، دانیشتووی شاری سنەیە، دوای ئەوەی چەندجارێک بانگهێشتی لێکۆڵێنەوە دەکرێت، بۆ  ماوەی 50 ڕۆژ زیندانی دەکرێت، دواجار سزای 6 ساڵ و 7 مانگ زیندانی بۆ بڕیاردەدرێت.

گوڵاڵە، پێشتر لە چوارچێوەی چالاکی و خۆپیشاندانەکانی کوشتنی ژینا ئەمینی، بەشداربووەو چالاکی بەردەوامی هەبووە. دوای ئەوەی بابەتێکی لە بارەی مافی ژنانەوە بڵاوکردەوە لە لایەن ئیتڵاعاتەوە بانگ دەکرێت.

ڕۆژی (3/کانوونی دووەم/2023) لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە، دادگایی کرا و تۆمەتی دامەزراندن و سەرپەرشتیکردنی گروپ و رێکخراو، رێکخستنی کۆبوونەوە دژی ئاسایشی نیشتمانی ئێران و پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی، دادگاییکرا. ڕۆژی ڕابردوو بڕیاری جێبەجێکردنی سزاکەی درا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین