دادگاى دەستوورى تورکیا سێ پارتى سیاسى داخست تورکیە

نوچه‌ نێت

دادگاى دەستووریى تورکیا بە هۆى نەبوونى مەرجە یاسیاییەکان و نەبەستنى کۆنگرە بڕیارى داخستنى سێ پارتى سیاسى وڵاتەکەى دا.

شەممە (20/ كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (زەمانى تورکى) بڵاوى کردەوە، بەگوێرەى ئەو بڕیارەى لە نووسینگەى سەرۆکى ئەنجوومەنى داواکارى گشتى لە دادگاى باڵا کە لە رۆژنامەى فەرمى بڵاوکرایەوە، پارتى سەحوە و پارتى حەیاتى تورکى و پارتى رێگەى نوێى دادەخران.

دادگاى دەستوورى داواکارى گشتى لێکۆڵینەوەى لە هەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە شێوەیەکى یاسایى لەو سێ پارتە کردووە.

لە بڕیارەکەى دادگاى دەستوورى هاتووە، سەرەڕاى تێپەڕینى دوو ساڵ بەسەر دامەزراندنى دامەزراندنیان، بەڵام بەگوێرەى یاسا کۆنگرەى گشتیان نەبەستووە، هیچ دەستەیەکى پێویستیان درووست نەکردووە، بۆیە ناکرێت هیچ ناونیشانێکیان بۆ دابندرێت.

لە بەشێکى دیکەى بڕیارەکەى دادگاى دەستوورى هاتووە، ئەو سێ پارتە ماوەى دیاریکراو هیچ بەرگرییەکیان خۆیان نەکرد، ئەوەش راستەوخۆ بە هەڵوەشاوە دادەندرێت و بوونى یاساییان کۆتایى دێت.

دادگاى دەستوورى تورکیا بڕیارى داخستنى پارتە سیاسییەکان دەدات، تاوەکوو ئێستاش پارتى دیموکراتى گەلان هەدەپەى پێشوو، دۆسییەکەى لە دادگایە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین