کچێکی گەنج بە دەستی هێزە ئەمنییەکان دەکوژرێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

کچێکی گەنج بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، دەکوژرێت و هەڕەشە لە کەسوکاریان دەکرێت کە هەواڵە کە بڵاونەکەنەوە.

بە پێێ ئاژانسەکانی هەواڵ، ڕۆژی هەینی (19/کانوونی دووەم/2024) هێزێکی ئەمنی لە پارێزگای لوڕستان، تەقە لە دوو خوێندکاری زانکۆ دەکەن لە ناو ئۆتۆمبیلێکدا، لە ئەنجامدا کچێك بە ناوی (ئاناهیتا ئەمیرپور) دەکوژرێت.

ئاناهیتا، تەمەنی20 ساڵە، قوتابی قۆناخی یەکەمی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی ئازادی برۆجێردە، شوفێری ئۆتۆمبیلەکەش هەر قوتابییەو بە سەختی بریندارە، لە ژێر چاودێری چڕدایە.

هێزە ئەمنییەکانی ئێران، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، گوشاریان خستووەتە سەر بنەماڵە و ھاوڕێیەکانی ئەو دوو کەسە، کە نابێت ھیچ زانیارییەک لەوبارەیەوە بڵاو بکەنەوە، هەڕەشە لە کارمەندانی نەخۆشخانەکەش کراوە بۆ ئەوەی ئەم تاوانە بشاردرێتەوە.

پاساوھێنانەوە بۆ کوشتنی ئەو کچە قوتابییە، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە و زاڵکردنی ئەو دۆخە ئەمنییەیە کە بەهۆی تەقینەوەکانی ساڵڕۆژی کوژرانی قاسم سولەیمانی لە کرمان، لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە دەهێنرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین