ژنێک کوژرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

لە قەزای کۆیە، ژنێکی بە تەمەن لە ماڵەکەیدا خۆیدا بە چەقۆ دەکوژرێت، بە پێی زانیارییەکان ئەم ژنە بە تەنیا ژیاوە.

ئەمشەو (23/24-کانوونی دووەم/2024) لە گەڕەکی جەمعیەی قەزای کۆیە، ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا دەکوژرێت. ژنەکە لە دایکبووی (1948) ناوی (گ.ح.ف). تەرمەکەی لە ماڵەکەی خۆدا دۆزراوەتەوە.

لە ئێستادا پۆلیسی کۆیە، هیچ لێدوانێکی فەرمی نەدا، تەنیا گوتی "بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، بە چەقۆ کوژراوە. جارێ سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین". 

لە ئێستادا بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی دادپزیشکی هەولێر کراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین