واشنتن پۆست هۆكارى هێرشەكەى سەر بنكەى سەربازيى ئەمەريكى لە ئوردن ئاشكرا دەكات وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

رۆژنامەى واشنتن پۆست لە راپۆرتێكدا وردەكارى هەڵسەنگاندنە سەربازييەكانى سەرەتا بۆ هێرشەكەى سەر بنكەى هێزە سەربازييەكانى ئەمەريكا لە ئوردن ئاشكرا دەكات، كە بووە هۆى كوژرانى سێ سەرباز و برينداربوونى ژمارەيەكى ديكە.

رۆژنامە ئەمەريكيەكە لە راپۆرتەكەدا ئاشكراى كردووە ئەو هێرشە بە فڕۆكەى بێفڕۆكەوان ئەنجام دراوە، سەبارەت بە هۆكارى ئەو زيانانەش لە راپۆرتەكەدا هاتووە، بەهۆى نەبوونى سيستەمى بەرگرى ئاسمانى ئەو بنكەيە نەيتوانيووە بەرپەرچى ئەو هێرشانە بداتەوە، بۆيە كوژران و بريندارى لێكەوتۆتەوە.

هەڵسەنگدانە سەرەتاييەكان ئاماژە بەوەش دەكەن، بەهۆى ئەوەى فڕۆكەكان بەشێوەيەكى زۆر نزم هێرشەكانيان هێرشەكانيان كردووە، بۆيە نەتواندراوە ئاشكرا بكرێت، لە هەمان كاتيشدا مووشەكى ئامادەكراو بۆ بەرەنگاربوونەوەى هەڕەشە ئاسمانييەكانى لە جۆرى فڕۆكەى بێ فڕۆكەوان بەردەست نەبوو، بەڵكوو لەبرى پشتيان بە سيستەمى جەنگى ئەليكترۆنى بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەو هەڕەشانە بەستووە.
بەرپرسێكى ئەمەريكى بە رۆژنامەكەى راگەياندووە، بۆ ئەوەى فڕۆكەكان نەكەونە بەر زوومى سيستەمى رادار زۆر بە نزمى فڕيون، بۆيەش نەتواندراوە ئاشكرا بكرێن.

دەربارەى رێكارەكانيش بەرپرسێكى ديكەى ئەمەريكى باس لەوە دەكات، كە ئەو هێرشەى كرايە سەر بورجى 22 ئەوەى پێويست كرد كە بە سيستەمێكى بەهێزتر مامەڵە لەگەڵ فڕۆكەى بێفڕۆكەوان بكەين، بە جۆرێك ئەمەريكييەكان بتوانن پێش ئەوەى مەترسى بكەوێتە سەر ژيانيات فڕۆكەكان تێك بشكێنن. 

ئەو دوو بەرپرسە جەخت لەسەر ئەوەش دەكەنەوە، كە بەهۆى ئەوەى لێكۆڵينەوەكان تەواو نەبووە، ئەگەر هەيە گۆڕانكارى لە ئەنجامى لێكۆڵينەوەكە درووست بێت، بەهۆى ئەوەى لێكۆڵەران زانيارى زياتريان لەسەر ئەو هێرشە دەستكەوێت.
رۆژنامەكە باسى لەوەش كردووە، ماوەيەكى زۆرە سوپاى ئەمەريكا پشت بە سيستەمى بەرگرى ئاسمانى پاتريۆت لە بنكە سەربازييەكانى دەبەستێت، بەڵام سايەى بوونى بڕێكى دياريكراو لەو سيستەمە، شوێنە لە پێشينەكانى ئەو سيستەمەى لێ دادەندرێت ديارى دەكرێت.
ئەو بنكەى هێرشى كرايەسەر چەندين خاڵى ئێشكگرى بۆ مانەوەى سەربازان هەيە، ئەو دوو بەرپرسە دەشڵێن، هەبوونى بەربەست لەنێوان يەكەكانى نيشتەجێبوونى سەربازەكان بووە هۆى كەمبوونەوەى كاريگەرى تەقينەوەكە.
واشنتن پۆست باس لەوەش دەكات، هێزەكانى ناوەندى ئەمەريكا رەتى دەكەنەوە روونكردنەوە لەسەر ئەوە بدەن كە ئايا هێرشبەران ئاگادرى سيستەمى دياريكراوى بەرگرى هەبوونە لەو بنكەى نزيك سووريا ياخود نا.
لەدواى هێرشەكانى ئەمەريكا بۆ سەر چەند بنكەيەك لە سووريا و عێراق، گرووپەكان بە هێرشى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان لە ئوردن وەڵاميان دايەوە.
لە بەرانبەردان واشنتن جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو هێرشەى گرووپەكان لە عێراق كە هاوپەيمانن لەگەڵ گرووپە چەكدارەكانى لەلايەن ئێرانەوە پاڵپشتى دەكرێن جێ دەستى حزبوڵاى عێرقييان بەسەرەوە ديارە هێرشى ديكەى بەدواوە دێت. 

سەرچاوە: ماڵپەڕى عەربى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین