ژنێک کوژرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

لە گوندێکی سنوری ناحیەی سەنگاو، تەقە لە ژنێک دەکرێت و دەست بەجێ گیان لە دەستدەدات، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەیەوە ئاشکرا نەکراوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە (13/شوبات/2024) لە گوندی مەملەحەی سەر بە ناحیەی سەنگاو، ژنێک بە دەستڕێژی گولە دەکوژرێت و تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکەی دیارنییە.

دوابەدوای ئەوەی ئەم ئافرەتە دەکوژرێت، هیزەکانی پۆلیس دەگەنە شوێنەکەو تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناو و تەمەن و هۆکاری کوشتنی ژنەکە ئاشکرا نەکراوە.

لەگەڵ ئەوەی ساڵانە ڕێژەی کوشتن و توندوتیژییەکان، بەرامبەر بە ژنان بڵاو دەکرێتەوە بەڵام تا ئێستا ئامارەکانی ساڵی 2023 بڵاو نەکراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین