کچێکی 14 ساڵ خۆی دەکوژێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

کچێکی گەنجی 14 ساڵ خۆی دەکوژێت و پۆلیس دەڵێت، تا ئێستا کەس لەسەر ئەم ڕووداوە دەستگیرنەکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە(3/ئازار/2024) کچێکی گەنج لە ناحیەی ڕزگاری لە ئيدارەى سەربەخۆى گەرمیان، خۆی دەکوژێت و بەر لە گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیان لە دەست دەدات. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، کچێکی تەمەن 14 ساڵ، لە ناحیەی ڕزگاری لە ئیدارەى گەرمیان بە دەمانچەی باوکی خۆی کوشتووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی گەرمیان، کچەکە قوتابی بووە. لەگەڵ دایکی لە ماڵەوە بووە. باوکی خانەنشێنی پێشمەرگەیە، بە دەمانچەکەی باوکی خۆی کوشتووە.

ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تاوانەکە کراوەتەوە. دەست بە سەر دەمانچەو ئایپادی کچەکەدا گیراوە. تەرمەکەی بە مەبەستی لێکۆڵێنەوە ڕەوانەی دادپزیشکی گەرمیان کراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین