سزای بەندکردن بۆ ژنێکی کورد دەردەچێت هەواڵ

نوچەنێت-ئافرەتان

سزای 21 مانگ زین دانیکردن بە چاودێری پێبەندی ئەلیکترۆنییەوە، بۆ ئافرەتێکی کوردی خەڵکی پیرانشار لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەردەچێت.

مەھوەش تەوەسولی، بە تۆمەتی (چالاکی تەبلیغی دژ بە حکوومەتی ئێران) سزای 21مانگ بەندکردنی لە ماڵەوە، بە بەکارھێنانی پێبەندی ئەلیکترۆنی، لەلایەن دادگای شۆڕشی پیرانشار بەسەردا سەپێندرا.

سزاکە بە خستنە پێبەندی ئەلیکترۆنی لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری پیرانشار، جێبەجێدەکرێت. پێشی ڕاگەیێندراوە، کە یەک ڕۆژ لە ماوەی زیندانیکردنەکەی کەم ناکرێتەوە.

ھاوکات هەمان دادگا، سزای سێ ساڵ بەندکردنی بە تۆمەتی (پێکھێنانی باند و گرووپ دژ بە ئاسایشی نیشتمانی) بەسەر (جووتیار ئەشرەفزادە)، ھاوسەری مەھوەش تەوەسولیدا سەپاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین