ئەپیکور: هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر نەوتى کوردستان نەکراوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

کۆمەڵەى ئەپیکور لەبارەى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، هیچ رێککەوتنێک لەنێوان حکومەتى هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت نەکراوە.

ڕۆژى یەکشەممە (سێى ئادار/2024) ماڵپەڕى رووداو بڵاویکردەوە، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ پێشنیازێک بۆ رێککەوتن لەلایەن هەردوو حکومەتەوە نەدراوەتە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت.

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى ئەپیکور، لە کانوونی دووەمی ئەمساڵ کۆبوونەوە لەنێوان حکومەتی عێراق، حکومەتی هەرێمی و کۆمپانیا نەوتییەکان هەبوو، بەڵام پێشکەوتن لە دانوستاندنەکان بەدی نەهات و پێشنیازی نوێش نەدراوەتە ئەندامانی کۆمەڵەکە.

هاوکات ئاماژە بەوە دەکات، بەم دواییانە چەندین بەیاننامەی بێ بنەمای عێراقییەکان لەلایەن میدیاکانەوە بڵاوبوونەتەوە، کە گوایە رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان کراوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆری عێراق-تورکیا.

کۆمەڵەى ئەپیکور کە لە هەشت کۆمپانیای بەرهەمهێنەری نەوت لە هەرێمی کوردستان پێکدێن و لە (2023) دامەزراوە، دووپاتى دەکاتەوە، ئێمە لە نیازی ئەو لێدوان و راگەیێندراوانە تێناگەین کە زانیاری هەڵە بڵاودەکەنەوە، بەڵام دەبێت جەخت لەوە بکەینەوە کە داخستنی بۆرییەکە مانگانە (1) ملیار دۆلار زیان لە عێراق دەدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین