تورکیا لە ماوەى هەفتەیەکدا سێ بەرپرسى پەکەکە لە سلێمانى دەکاتە ئامانج تورکیە

نوچەنێت:

دەزگاى هەواڵگریی تورکیا ئاشکراى دەکات، لە ئۆپراسیۆنێک بەرپرسێکى پەکەکەیان کردۆتە ئامانج و لە سنوورى سلێمانى کارى بۆ پەکەکە کردووە.

ئاژانسى ئەنادۆڵى تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە (6-3-2024) بڵاویکردەوە، دەزگای هەواڵگریی تورکیا - میت لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای سلێمانی، بەرپرسێکى بەناوی (حوسنو کومەک)، کە ناسراو بووە بە (شەڤگەر ئازاد) کردووەتە ئامانج.

ئا ئەنادۆڵ ئاماژەى بەوەکردووە، حوسنو کومەک پێشتر پاسەوانی تایبەتى جەمیل بایک و دوران کاڵکان، ئەندامانی سەرکردایەتیی پەکەکە بووە.

هاوکات دووپاتى دەکاتەوە، بەرپرسیارییەتى لەنێو هەواڵگریی پەکەکە هەبووە و مەشقى بە ئەندامانى ئەو ڕێکخراوە کردووە لە سنوورى کەلار و سلێمانى.

تاوەکو ئێستا میدیاى تورکیا بە دیاریکراوى شێوازى بە ئامانج گرتنى حوسنو کومەک لەلایەن دەزگاى هەواڵگریی تورکیاوە بڵاونەکردۆتەوە.

ئەم ئۆپراسیۆنەى میت لە کاتێکدایە، هەفتەى ڕابردوو تورکیا بە ئامانج گرتنى کەسێکى دیکە بەناوى سارا هۆگر رحا لە پێنجوێن و بۆردوومانکردنى خانوویەک لە کەلار لەڕێگەى درۆنەوە، لە ئەنجامدا کەسێک کوژراوە، بڵاوکردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین