ژنە نووسەر و لێکۆڵەرێکی ئایینی دەستگیرکرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

نووسەری کتێبی (ژن، فیقە، ئیسلام) دەستگیرکرا و پارێزەرەکەی دەڵێت، سزای یەک ساڵ زیندانی بۆ بڕیار دراوە.

سدیقە وەسمەقی، چالاکی مەدەنی، سیاسی و ئەندامی خولی یەکەمی ئەنجوومەنی شاری تارانە و نزیکەی پێنج مانگ پێش ئێستا، گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی بەبێ حیجاب لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە.

پارێزەری سدیقە وەسمەقی، بە ئاژانسی هەواڵی ئیلنای ڕاگەیاندووە خاتوو سدیقە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان داواکراو بووە " من وەکو پارێزەری خاتوو وەسمەقی چووم بۆ دادگا بەڵام لێکۆڵەرەکە گوتی، دەبێت خۆیان بێن. خاتوو وەسمەقی گوتی، تاکو پێم نەڵێن تۆمەتەکەم چییە، ناچم. ئەمڕۆ هاتوونەتە ماڵەکەی و دەستگیریان کردووە".

بەگوێرەی زانیارییەکان، سدیقە وەسمەقی، لە ئێستادا لە بەشی ژنانی زیندانی ئەڤیندایە.

سدیقە وەسمەقی، لێکۆلەری ئاینییە هەروەها فیقه و شەریعەتی ئیسلامی، دەخوێنێت و شاعیر و نوسەریشە.

نووسەری کتێبەکانی "ژن، فیقهە، ئیسلام"، " بضاعت فیقهە" و "دوبارە خوێندنەوەی شەریعەت"ە، کە زیاتر بە بیرمەندێکی ئایینی نوێ دەناسرێ و رووی رەخنەکانیشی لە فیقهە و فیقهەکان و نایەکسانی مافەکانی ئافرەتانە.

دوای کوژرانی ژینا ئەمینی، لە لایەن دەوریەی پۆلیسی ئیرشاد لە تاران، سدیقە وەسمەقی، ورکو چلاکوان و شارەزایەکی ئایینی ناڕەزایی بەرامبەر بە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ ژنان و حیجابی زۆرەملێ دەربڕی، هەروەها لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی (ئارمیتا گراوند) کە ئەویش لە خۆپیشاندانەکانی شۆڕشی ژینا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژرا، بەبێ حیجاب دەرکەوت.

وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بەو تاوانانەی کە ڕژێمی ئیسلامی ئێران، بەهۆی حیجابەوە بەرامبەر بە ئافرەتانی ئێڕان دەیکات، سدیقە نامەیەکی ئاراستەی عەلی خامنەیی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و تێێدا داوای ڕوونکردنەوەی لێکرد بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە بە ناوی ئاینی ئیسلامەوە دەیکەن و تێێدا نووسیبووی" لە قورئاندا داپۆشینی سەری ژنان فەرزنەکراوە، ئەوەی ئێوە دەیکەن مۆدێلێکی توندی کۆماری ئیسلامییە بۆ داپۆشینی ژنان، نازانرێت لەسەر بنەمای کام هۆکاری یەکلاکەرەوە و پێشێلنەکراوی ئایینی دامەزراوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین