دوو گەنج دەستدرێژی دەکەنە سەر کچێکی پانزە ساڵان هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

دوو گەنج بە هەڕەشەی چەقۆ دەستدرێژی دەکەنە سەر کچێکی پانزەساڵ، لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە(3/نیسان/2024) لە شەقامی قەنات لە بەغدا، دوو گەنج کچێکی پانزەساڵ دەڕفێنن و چەقۆی لەسەر ڕادەگرن تا دەستدرێژی دەکەنە سەری.

پێگەی شەفەق نیوز، بڵاوی کردەوە، کە پۆلیسەکان لە شەقامێکی خزمەتگوزاری لە لای شەقامی قەنات، لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا بینیویانە کە دوو گەنج دەستدرێژی دەکەنە سەر کچێک و هەمان کات دەستگیریان کردوون.

بە پێی شەفەق نیوز، کوڕەکان ماتۆڕسکیلێکیان لەجۆری "توکتوک" پێبوە و کچێکیان رفاندوە ئەو کچە لەدایکبوی ساڵی 2009 یە، چەقۆیان لەسەر مکی ڕاگرتووەو هەڕەشەی کوشتنیان لێکردووە، تا دەستدرێژیان کردووەتەسەری.

گەنجەکان لە دایکبووی ساڵی(2007 و 2010) ن، دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، کە ئەو کچەیان بەمەبەستی دەستدرێژی ڕفاندووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین