میسر: دەبێ ڕێگری لە دەستێوەردانی دەرەکی بکرێت لە چارەسەرکردنى کێشەى سوودان کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزیری دەرەوەی میسر ڕایگەیاند، پێویستە دەستێوەردانی دەرەکی لە ڕێگری کردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سوودان نەبێت، وەک کێشەى وڵاتێک خۆی سەیر بکرێت و هەماهەنگی نێودەوڵەتی هەبێت لە نێوان وڵاتاندا.

ڕۆژی سێشەممە (19/ئادار/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بلاویکردەوە، سەمیع شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر لەگەڵ تۆم پێریلۆ، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سودان کۆبووەتەوە، هەردوولا باسیان لە ناکۆکییەکانى نێو سوودان کردووە و جەختیان لە "ڕێگە چارەکان کراوە لە لایەن وڵاتەکە خۆیەوە بە هاوکاری هەماهەنگی نێودەوڵەتی و دوور خستنەوەی هەر دەستێوەردانێکی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگریکردن لە چارەسەر کردنی پرسەکە".

وەزارەتی دەرەوەی میسر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەکە لە میانی سەردانی نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوودان بووە کە سەردانی قاهیرەی کردووە وەک بەشێک لە گەشتێکی هەرێمی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکانی کۆتایی هێنان بە قەیرانەکانی سوودان".

هەروەها لە بەیاننامەکەشدا هاتووە، "نوێنەری ئەمەریکا باسی لە گرنگی پێگەی میسر لە ناوچەکەدا کردووە و ڕۆڵی سەرەکی میسری لە چارەسەرییەکانی داهاتوودا بۆ قەیرانی سودان بە کاریگەر داناوە".

وەزیری دەرەوەی میسر جەختی لە هەماهەنگی وڵاتان و نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هەموو هەوڵێکی دیپلۆماسی کردووتەوە بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی بەردەوام  لە سوودان، هاوکات داوای یارمەتی مرۆیی و دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ ئەو وڵاتە کردووەتەوە.

میسر و ئەمەریکا بەردەوامن لە ڕاوێژ و هەماهەنگییەکان لە نێوانیان دا بۆ بەردەمیدان بە پەیوەندییە دوو لایەنەکەیان و یارمەتیدانی وڵاتانی ناوچەکە لە ئێستا و داهاتووشدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین