کێن ئەو ئافرەتانەی کە ناتوانن بە ڕۆژوبن تەندرووستی و ستایل

نوچەنێت: ئافرەتان

لە مانگی ڕەمەزاندا کۆمەڵێک هۆکار هەن، کە ڕێگری لە ئافرەتانی دووگیان دەکەن بۆ ئەوەی بەڕۆژوبن. ئایا لە ڕووی زانستییەوە کێن ئەو ئافرەتانەی کە ناتوانن ڕۆژو بگرن و بەڕۆژوبوون دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر گیانی خۆیان و منداڵەکەیان؟

دکتۆر بنار ئەحمەد دزەیی، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ئافرەتان و منداڵبوون، چەند خاڵێکی خستەڕوو بۆ ئەوەی ئەم ئافرەتانە ئاگاداربن کە لە کاتی سکپڕێدا بە ڕۆژو نەبن، هاوکات دەڵێت" هەموو ئافرەتێکی دووگیان نابێ بە ڕۆژوبێت تا سەردانی پزیشکەکەی دەکات تا بزانێ توانای بە ڕۆژو بوونی هەیە یاننا.

ئەو ئافرەتانەی کە نەخۆشییەکانی: پەستانی خوێن، شەکرە  نەخۆشییەکانی دڵ، نەخۆشی گورچیلە، خەستی خوێن و منداڵە لە بارچوون و لە دایک بوونی پێشوەختەی هەبێت نابێ بە ڕۆژو بێت.

دکتۆرە بنار، ئامۆژگاری ئەو ئافرەتانە دەکات کە بە ڕۆژو دەبن، ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن:

١.ئەو ئافرەتانەی کە دووگیانن و بەڕۆژو دەبن، نابێت تەنیا پارشێو و بەربانگ خواردن بخۆن، بەڵکو دەبێت زوو زوو خواردن بە ڕێژەی کەم کەم بخۆن.

٢.ڕەچاوی خواردنی تەندروست بکات و پڕۆتینی وەکو: گۆشت، ماسی، مریشک، نیسک بخوات.

٣. خواردنی کاربۆهیدرات وەکو: برنج، نان و ماکارۆنی.

٤.گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوەکان بدات.

٥.گرنگی بە خواردنەوەی شەربەتی شلەمەنی بدات وەکو: ئاو، شەربەتی سرووشتی و شیر.

٦.بڕی پێویست چەرەزات بخوات.

٧.بە پێی ڕێنمایی پزیشکەکەی ڤیتامینەکان بخوات.

٨.زۆر کەم شیرینی بخوات.

٩.خواردنەوە کافایینەکانی وەکو چا ، قاوە و خواردنەوە گازییەکان زۆر کەم بکاتەوە.

دکتۆرە بنار، ڕیدەگەیەنێت کە لە کاتی هەستکردن بەم نیشانانەی خوارەوە، نابێت ئافرەتانی دووگیان بە ڕۆژو بن.

١.هەستکردن بە گێژی و بورانەوە.

٢.دڵ تێکەڵهاتن و ڕشانەوە.

٣. هەستکردن بە ئازار.

٤.هەستکردن بە کەمی جوڵەی کۆرپەلە.

٥.لە کاتی دابەزینی کێشی دایک.

٦. سەرئێشە و بەرزبوونەوەی پەلی گەرمی لەش.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین