خانمان سودەکانی بزانن وازی لێ ناهێنن تەندرووستی و ستایل

نوچەنێت: ئافرەتان

تور، ڕووەکێکی هەمەجینییە لە سڵقی دەریایی دروستبووە. مێژوویەکی دێرینی هەیە و لە نەخشەی ئاشورییەکان وێنەی تور، لەسەر دیوارەکان هەیە، هەروەها ڕۆمانییەکان بۆ چارەسەری قەبزی بە کاریان هێناوە.

پێکهاتەکەی:

-ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە.

-کالیسیۆم و ئاسنی تێدایە.

-ڤیتامینی کۆمەڵەی (بی،سی، کۆلاجین،کەی و ترشی فۆلیکی تێدایە) کە بۆ ئافرەتان زۆر پێویستە بە تایبەت بۆ ئافرەتانی دووگیان.

سودەکانی:

١.سودی هەیە بۆ ڕەوانی و هەوکردنی کۆڵۆن.

٢.پێست جوان دەکات و بە خواردنی یان دانانی لەسەر پێست، هەروەها بۆ هەوکردنی پێست بەسودە.

٣.بۆ کەمخوێنی بە سودە چونکە ترشی فۆلیک، ئاسن و ڤیتامین بی تێدایە.

٤.بۆ تینوێتی باشە چونکە ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە.

٥.بە بەرگری لە کۆئەندامی میزەڕۆ باشە.

٦.بۆ سەر ئێشە و نا هاوسەنگی دەرونی باشە.

٧.بۆ نە خۆشییەکانی پێست وەکو (وشکە بیرۆ، دەردەڕێوی، بە شێوەی خواردن یان دانانی لە سەر برین باشە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین