لەسەر ڕەخنەگرتن لە حکومەت لە کارەکەی دوورخرایەوە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

بەھۆی ڕەخنەگرتنی لە حکوومەت، ئان سەڵاح پێشکەشکاری دیاری کەناڵی عێراقییە دەردەکرێت، رۆژنامەنووسەکەش دەڵێت، لە ڕەخنەگرتن بەردەوام دەبم.

خانمە پێشکەشکارێکی کەناڵی ئەلعراقیە، دوای ئەوەی ڕەخنە لە گرانی شتومەک دەگرێت لە کارەکەی دووردەخرێتەوە.

ڕۆژی (30/ئازار/2024) ئان سەڵاح، خانمە پێشکەشکارێکی کەناڵی ئەلعراقیە، دوای ئەوەی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک، ڕەخنە لە گرانی نرخی بەنزین دەگرێت، لە لایەن کارگێڕی کەناڵەکەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت و بەرنامەکەی دادەخرێت.

ئان سەڵاح نوسیویەتی "دوای ھەشت کارکردن ساڵ لەسەر شاشەی ئەلعراقیە، ئەمڕۆ کاتژمێر 11 لە کاتێکدا بڕیار بوو بەرنەمەکەم پێشکەش بکەم، پێیان گوتم بەرنامەکە ڕاگیراوە، ھۆکارەکەشی ئەوەیە لە سۆشیال میدیا لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییەکانی ژیان تۆ قسەت کردووە".

ئەو خانمە پێشکەشکارە دەڵێت" لێکۆڵینەوەم لەگەڵدا کرا و سزا درام، لە شاشەی تەلەفزیۆنەکە دەرکرام، بەفەرمانی سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی ئەلعراقییە گوازرامەوە بۆ ڕادیۆ، ھەموو ئەوانە لە ماوەی 24 کاتژمێردا ڕووی دا، وەک ئەوەی تاوانێکی گەورەم کردبێت، تەنیا ئەوە ماوە بمکوژن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین