دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى سێ دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى عێراق ڕایگەیاند، دەستمان بە ناردنى مووچەى مانگى سێى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بکەین. سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێم دەڵێت بەمنزیکانە دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى ئادار دەکەین.

ڕۆژى پێێنجشەممە (چوارى نیسانى/2024) وەزارەتى دارایى عێراق ڕایگەیاند، شایستەداراییەکانى مانگى سێى (2024) فەرمانبەرانی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شایستە داراییەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیی و شایستە داراییەکانی شەهیدان و ئەنفالکراوان و گرێبەست و شایستە داراییەکانی فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان، ئەوەش لەچوارچیوەی تەرخانکراوە داراییەکانی مانگی ئاداری 2024 خەرج دەکرێت.

هاوکات ئەمڕۆ محەممەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەشێکی  مووچەی مانگی ئادار (سێ)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەیشتووە و بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەکەین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین