فەمانگەى میدیا و زانیارى روونکردنەوەیەکى لەسەر دابەشکردنى مووچە بەرێگەى هەژمارى من بڵاوکردەوە کوردستان- عێراق

نوچە نێت

فەرمانگەى میدیا و زانیارى سەر بە ئەنجوومەنى وەزیران راگەیێندراوێکى لەسەر پێدانى مووچە لە رێگەى هەژمارى من بڵاوکردەوە، بەگوێرەى راگەیێندراوەکە تا ئێستا (260) هەزار مووچەخۆ تۆمار کراوە، ژمارەى ئەو ئامێرانەش تا کۆتایى ئەمساڵ دەگاتە هەزار ئامێر

ئەمڕۆ هەینى (پێنجى نیسان/2024) فەرمانگەى میدیا و زانیارى بڵاو ى كردەوە، لە کۆتاییی ساڵی (2024)، نزیکەی هەزار ئامێری پارەدەر ATM لە سەرجەم پارێزگا، قەزا و ناحیەکانی کوردستان جێگیر دەکرێن، بۆ ئەوەی مووچەخۆران بە ئاسانترین شێوە دەستیان بە مووچەکانیان بگات. تا کۆتاییی ساڵ هەزار ئامێری پارەدەر (ATM) لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێن.

دەربارەى پرۆسەی تۆمارکردنی مووچەخۆر و فەرمانبەران لە "هەژماری من" کە سیستمێکی پارەدانی دیجیتاڵییە، بەردەوامیی هەیە و تۆمارکردنی فەرمانبەران گەیشتووەتە (260) هەزار کەس و (153) هەزار کارت دراوەتەوە تۆمارکراوان.

تا کۆتاییی ساڵی (2024)، نزیکەی هەزار ئامێری پارەدەر  ATM لە سەرجەم پارێزگا، قەزا و ناحیەکانی کوردستان جێگیر دەکرێن، بۆ ئەوەی مووچەخۆران بە ئاسانترین شێوە دەستیان بە مووچەکانیان بگات.
دەربارەى ژمارەی بانکەکانیش لە راگەیێندراوەکە هاتووە، بەشداربووەکانی پڕۆژەکە بەردەوام لە زیادبووندان کە تا ئێستا بریتین لە (BBAC - NBI - RT - Cihan – IIB) و سەرجەمیان لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دان پێدانراون و بەشداریکردنیان پەسەند کراوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین