تورکیا بڕى هاوکارییەکانى بۆ غەزە ئاشکرا دەکات تورکیە

نوچە نێت

تورکیا بەردەوامە لە ناردنی هاوکارییەکانی بۆ خەڵکى غەززە و نۆ کەشتی دیکەى بەناوی (نۆی میهرەبانی) لەتورکیاوە، کە زیاتر سێ هەزار تۆن دەبێ گەیاندە کەناراوەکانی میسر و لەوێشەوە بۆ فەلەستین.

ڕۆژى پێنجشەممە (18/نیسان/2024) ماڵپەری (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، چەند کەشتییەکى دیکەى هاوکاری مرۆیی لە تورکیا بۆ غەززە بە ڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتە کەناراوەکانی میسر. 

ئەم هاوکارییانەی تورکیا پێکهاتووە لە سێ هەزار و (774) تۆن کەرەستە، لە دەربەندەکەوە بە بارهەڵگر دەنێردرێت بۆ غەززە. تاوەکو ئێستا مانگی سووری تورکیا و دەزگای ئافاد (39) هەزار و (697) تۆن کەرەستەی جۆراوجۆریان ناردووە بۆ فەلەستین بە (13) فڕۆکە و هەشت کەشتی.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکیدا لەگەڵ سەرۆکی تانزانیا رایگەیاند، "پێویستە ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەززە رابگەینرێت لەدوای ئەمەش چارەسەرێک بۆ دەمەزراندنی هەردوو دەوڵەی بدۆزرێتەوە، لەم هەفتەیە بینیمان وڵاتانی رۆژئاوا بە تێکڕاى دەنگ کاردانەوەیان پیشاندا لە دژی تۆڵەسەندنەوەی ئێران لێرەدا بەهەمان شێوە دەبێت سنوورێک بۆ ئیسرائیلیش دابنرێت بڵێن "بوەستە" نابێت دەرفەتی بدرێتێ بۆ شاردنەوەی دڕندەیی خۆی بەرامیەر بە خەڵکی غەزە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین