ئەنجوومەنى وەزیران پرسى بە بانکیکردنى پێدانى مووچە تاوتوێ دەکات کوردستانی

نوچەنێت

ئەمڕۆ چوارشەممە (24/نیسان/2024) ئەنجوومەنى  وەزیرانى هەرێمى کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "داهاتەکان و بە بانکیکردنی پێدانی مووچە" تاوتوێ دەکەن.

حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە بڕگەی یەکەمى کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتی هاوبەشی وەزارەتی دارایی و ئابووری و شاندی دانوستانکار سەبارەت بە داڕشتنی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری داهاتەکان و بە بانکیکردنی پێدانی مووچە، بە گوێرەی دەستوور و یاسای بودجەی فیدراڵ و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵ گفتوگۆ دەکرێت.

هەروەهالە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، چەند پێشنیارێکی تایبەت بە ئاسانکاریی گەڕاندنەوەی پێشینەکانی بانکە پسپۆڕییەکان لای هاووڵاتییان، هەروەها قەرزی بانکە بازرگانییەکان و ڕێژەی سوودی بانکیی بەپێی یاسای چاکسازی، دەخرێتەڕوو.

ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، لە بڕگەی سێیەمدا دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی پەیڕەوی پۆلێنکردنی بەڵێندەران و دانان لە لیستی بێبەشکردن لە بەشداربوون، تاوتوێ دەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین