وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا سەركۆنەى هێرشەكەى سەر كێڵگەى كۆرمۆر دەكات کوردستانی

نوچەنێت

ماتیۆ میلەر، گوتەبێژى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکات و بە سوکایەتی بۆ سەر سەروەریی عێراق ناوی دەبات، داواش لە لێکۆڵینەوە بکەن و بکەرانی ئەو هێرشە بكرێت.

ئەمڕۆ شەممە (27/ نیسان/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریكا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، هانى دەسڵاتداران دەدەین بەرپرسانى ئەو هێرشە رووبەڕووى دادگا بكەنەوە، واشنتن بەردەوام لەگەڵ عێراق و هەرێمى كوردستان پاڵپشتى لە ئاسایشى و سەروەرى خاكى عێراق دەكات.

لە دواى هێرشەكەى شەوى رابردوو سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سەرۆكى هەرێمى كوردستان و مەسرور بارزانى، سەرۆكى حكومەت بە توندى ئیدانەى هێرشەكانى سەر كێڵگەى گازى كۆرمۆر كرد.

شەوى رابردوو بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ. بە گوتەی رەمک رەمەزان، قایمقایمی چەمچەماڵ، لە ئەنجامدا 4 کرێکاری بیانی گیانیان لەدەستدا و 2ی دیکەش بریندار بوون

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین