ڕووسیا هێرشیکردە سەر دامەزراوە نەوتییەکانى ئۆکراینا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

جارێکی تر ڕووسیا هێرشیکردەوە سەر دامەزراوە وزەییەکانى سێ ناوچەی ئۆکراینا، لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیانێکى زۆر بە ژێرخانى ئەو وڵاتە کەوتووە و قوربانى هەیە.

ڕۆژی شەممە (27/نیسان/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بلاویکردەوە، خێرمان خالوشچێنکۆ، وەزیری وزەی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "ڕووسیا هێرشی کردە سەر سێ ناوچەی وزەیی لە وڵاتەکەمان، زیانێکی زۆر بەو ناوچانە کەوتوون، ماوەیەکە ئابووری وڵاتمان بە ئامانج دەگیرێت".

یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیای وزەی تایبەتی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "زیان بە چوار وێستگەمان گەیشتووە و قوربانی هەیە، کۆمپانیاکەمان زیانی زۆری بەرکەوتووە، دوژمن بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە وزەییەکانمان و تێکدانی ژێرخانە گرنگەکانمان".

سەبارەت بە هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "ڕووسیا لە هێرشەکەدا (34) مووشەکی جۆراوجۆری بەکارهێناوە، بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەمان توانیوویەتی (21) لەو مووشەکانە بخاتە خوارەوە.

لە ڕۆژی (22/3/2024) وە ڕووسیا ژێرخانە گرنگەکانی ئۆکراینای کردووەتە ئامانجی هێرشەکانی و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بە کەرتە گرنگەکانی ئەو وڵاتە کەوتووە و کارەبا کەمی کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین